یاریزانێكی بارسێلۆنا دژایه‌تی خاكی كوردستان ده‌كات
له‌گه‌ڵ ساتی هێرشی سووپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، ئاردا توران نزای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و له خوا ده‌پاڕێته‌وه به‌سه‌ر عه‌فریندا سه‌ركه‌وتوو بن.
ئاردا توران، یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا كه به‌شێوه‌ی خواستن روویكردۆته یانه‌ی باشاك شه‌هیری توركیا، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: خودا یارمه‌تیده‌ری سه‌ربازه پاڵه‌وانه‌كانی سووپای توركیا بیت كه به‌ره‌و عه‌فرین ده‌ڕۆن و هیوادارم سه‌ربازه‌كان به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه.
ئاردا له هاوینی 2015 له یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به بارسا كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 55 یاری ئه‌نجام دا و تیایدا 15 گۆڵی كرد و 6 نازناویشی برده‌وه.
ئاردا توران دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكی زێڕینی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تێپه‌ڕ كرد، له هاوینی 2015 به به‌های 34 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 15 گۆڵی كرد و 6 نازناویشی برده‌وه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی له هاوینی رابردوو ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی بارسێلۆنای وه‌رگرت به ته‌واوه‌تی ئاردا له پلانه‌كانی دوورخستۆته‌وه و بۆ ته‌نیا یه‌ك خوله‌كیش ده‌رفه‌تی یاریكردنی بۆ نهرخساند و گڵۆپی سه‌وزی بۆ رۆیشتن بۆ هه‌ڵكرد، به‌مه‌ش ئاردا به‌ناچاری له گواستنه‌وه‌ی زستانه به‌شێوه‌ی خواستن ریزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی باشاك شه‌هیری توركیا كرد.