به فه‌رمی، سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی عێراق به هانای یانه‌ی زاخۆ هات
K24ـ زاخۆ
دوای ئه‌وه‌ی یانەی زاخۆ لەلایەن لێژنەی تەمبێکردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە به‌بێبه‌شبوونی له هانده‌رانی بۆ دوو یاری سزا درا، به‌ڵام یانه‌ی زاخۆ هه‌ر زوو تانه‌ی له بڕیاره‌كه دا و به‌خێراییش وه‌ڵامی تانه‌كه‌یان درایه‌وه.
هشیار دوبانكی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24،
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سزایه‌كه‌یان بۆ یه‌ك یاری به‌بێ هانده‌ر كه‌م كرایه‌وه.
دوبانكی گوتیشی: عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زاخۆ كرد و كه‌مكردنه‌وه‌ی سزایه‌كه‌ی بۆ یه‌ك یاری له نێو یاریگه‌ی خۆمان پێ ڕاگه‌یاندین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری زاخۆ، به ناوی یانه‌كه‌یان سووپاسی عه‌بدولخالق مه‌سعوودی سه‌رۆكه كورده‌كه ده‌كات كه رۆڵی له سووككردنی سزایه‌كه‌یان و پاڵپشتیكردنی یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
بەهۆی هەڵسوکەوتی هاندەرانی یانەی زاخۆ لە دوایین یاریی یانەکە لە بەرامبەر سەماوە کە زاخۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لێژنەی تەمبێکردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا یانەی زاخۆ دوو یاریی داهاتووی خولەکەی لە یاریگەی خۆی بەبێ هاندەر ئەنجام بدات و یارییەکیان لە یاریگەی خۆی و یارییەکی دیکەش لە هەولێر بکات، به‌ڵام له ئێستادا یانه‌ی زاخۆ ته‌نیا یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نه‌فتی میسان له نێو یاریگه‌ی خۆیان به‌بێ هانده‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.