ڤاڵڤێردی بۆ چوونی خۆی له باره‌ی یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی سبه‌ی راگه‌یاند
راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چاره‌كی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌توانن به‌پشتبه‌ستن به یاریگه و هانده‌رانیان بۆ قۆناخی داهاتوو بپه‌ڕنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24 جه‌نیوه‌ری 2018، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی براسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: كێشه‌ی ئێمه ئه‌و گۆڵه‌یه كه یاری چوون لێمان كرا، به‌ڵام شتێكی باشه له یاریگه‌ی خۆمان یاری ده‌كه‌ین و هیوادارین زۆرترین هانده‌ر ئاماده‌بن، پێشبینی به‌هێزی ئیسپانیۆل ده‌كه‌ین، هه‌روه‌كو یاری یه‌كه‌م.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی زۆرترین كات كۆنتڕۆڵی یاری بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێكجار سه‌ركه‌وتوو نابین، پێویسته به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل به پلانی هێرشبه‌ری یاری بكه‌ین و له هێرشه پێچه‌وانه‌كانیش وشیار بین، جگه له‌وه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌م نییه و ئامانجمان بردنه‌وه‌ی سةرجةم ناسناوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: هێشتا یاریكردنی كۆتینیۆ، ئینیێستا و ئه‌لكاسێر دیار نییه، پێكانه‌كه‌ی فێرمایلینیش جێگه‌ی دوو دڵی نییه و ته‌نیا 2 هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ره‌نگه یێری میناش له‌م یارییه به‌شداری بكات.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ماسكێرانۆ ئه‌و یاریزانه‌یه ته‌نانه‌ت كاتێك له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گیشه ده‌توانێت خوێندنه‌وه بۆ یارییه‌كان بكات، دڵنیام رۆژێك له رۆژان ده‌بێته راهێنه‌ر.
له دووه‌م دێربی ئه‌م وه‌رزه‌ی كه‌ته‌لۆنیا و له جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا له كاتێكدا میوانداری ئیسپانیۆل ده‌كات له یاری چووندا له یاریگه‌ی ركابه‌ره‌كه‌ی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر تووشی شكست بوو كه یه‌كه‌م دۆڕانی بوو له‌م وه‌رزه تامی بكات، بلاوگرانا له یاری گه‌ڕانه‌وه به پشت به‌ستن به یاریگه و هانده‌رانی هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆڕانه ده‌دات كه ماوه‌ی 57 ساڵه بارسا له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسپانیۆل له جامی شای ئیسپانیا ماڵئاوایی نه‌كردووه.