ئه‌نقه‌ره: تره‌مپ دووپاتيكردووه‌ته‌وه پێدانى چه‌ك به كورده‌كانى سووريا راده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى دڵنياكردووه‌ته‌وه، كه پێدانى چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى به كورده‌كانى سووريا راده‌گرێت.
چاوشئۆغڵۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوتا نه‌مساييه‌كه‌ى (كارين كنايسڵ)، ئه‌نجاميدا، رايگه‌ياند، تره‌مپ به‌ڵێنى داوه چيديكه كورده‌كانى سووريا پڕچه‌ك ناكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و به‌ياننامه‌يه‌ى دوێنێ كۆشكى سپى ئه‌مريكا ده‌ريكردبوو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، له‌و بڕوايه‌دام ئه‌و به‌ياننامه‌يه پێش په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ى نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ ئاماده‌كرابێت. هه‌ربۆيه ته‌واوى راستييه‌كانى نه‌خستبووه روو.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌ياننامه‌كه به خێرايى بڵاوكرايه‌وه و هه‌ندێك له‌و بابه‌تانه‌ى باس نه‌كردبوون، كه له گفتوگۆكانى تره‌مپ و ئه‌ردۆغان باسكرابوون.
دوێنێ ئه‌مريكا ره‌تيكرده‌وه، له باره‌ى پرسى پڕچه‌ككردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، هيچ به‌ڵێنێكى به توركيا دابێت.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا داواشيكرد، بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان ئه‌مريكا و توركيا پێويسته واشنتن هه‌نگاوى كرده‌يى له‌و روه‌وه بنێت و ئه‌وه‌شى به مه‌رجێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ گفتوگۆكانى ئه‌نقه‌ره و واشنتن له باره‌ى دامه‌زراندنى ناوچه‌يه‌كى نيمچه ئارام له باكوورى سووريا له‌قه‌ڵه‌مدا.
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ روونيشيكرده‌وه، له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپدا، ئه‌ردۆغان هۆشدارى داوه‌ته تره‌مپ له باره‌ى فراوانكردنى بازنه‌ى هێرشه‌كانى توركيا له سووريا و پێى راگه‌ياندووه، كه هێرشه‌كانى شارى منبج ده‌گرنه‌وه.
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى ناوه‌ته شه‌شه‌م رۆژييه‌وه و تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه و سه‌رۆكى توركياش ئاشكرايكردووه، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.