سه‌دان ديلى داعش له ده‌ستى هه‌سه‌ده‌ن و ئه‌مريكا لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا سه‌دان چه‌كدار و ئه‌ندامى داعشيان به ديل گرتووه.
ئه‌و چه‌كدار و ئه‌ندامانه‌ى داعش به‌شێكيان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانيان له سه‌ربازگه‌ى تايبه‌تيدا به‌ند كراوون.
ئه‌مريكييه‌كان له نزيكه‌وه چاودێرى ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن. تا ئێستا لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ 300 چه‌كدارى به‌ديلگيراوى داعشدا كردووه.
ئه‌مريكا نيگه‌رانه له دووباره بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانى عێراق. ئه‌وان مه‌ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه، له ناو سه‌ربازگه‌كاندا چه‌كدارانى داعش خۆيان رێكبخه‌نه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى له زيندانى بوكاى ئه‌مريكييه‌كان له باشوورى عێراق كرديان.
رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز، بڵاويكردووه‌ته‌وه، به‌ديلگيراوه‌كان هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى زياتر له 30 وڵاتن و زۆرينه‌يان دواى رزگاركردنى ره‌ققه له لايه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگيركراوون.
هێشتا چاره‌نووسى ئه‌و به‌ديلگيراوانه روون نييه. به‌و پێيه‌ى هه‌سه‌ده كه دادگاييان ده‌كات له رووى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه دانپێدانراو نييه و زۆرێكيش له وڵاته‌كان ره‌تيده‌كه‌نه‌وه ئه‌و چه‌كداره ديلكراوانه وه‌ربگرنه‌وه.
هه‌ندێك وڵات له‌وانه رووسيا ئاماده‌يى ده‌ربڕيوه هاووڵاتييه‌كانى وه‌ربگرێته‌وه و له وڵاتى خۆيان‌دا دادگاييان بكات.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌كردووه، "ته‌نيا پرسى چه‌كداره به‌ديلگيراوه‌كانى داعش نييه، كه ئه‌مريكا هاوئاهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ هێزه كوردييه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌يه، به‌ڵكو ئه‌مريكا هێشتا به‌رده‌وامه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هێزه كوردييه‌كان و ده‌ستبه‌رداريان نه‌بووه".
ئه‌وه‌شى نووسيوه: "هێشتا هيچ ئاماژه‌يه‌ك نييه ده‌ريبخات كه ئه‌مريكا پشتى له‌و هێزانه كردبێت و له ناوچه‌كانى باكوورى سووريا به‌رده‌وام به‌يه‌كه‌وه‌ن".
له هه‌مانكاتيشدا ئه‌مريكا هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى به هۆى په‌يوه‌ندييه‌كانى به كورده‌وه، هاوپه‌يمانێكى وه‌ك توركياى لێ نه‌ڕه‌نجێت، كه كورده‌كان وه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايشى خۆى ده‌بينێت.
نيويۆرك تايمز باسى له‌وه‌شكردووه، "هێزى ئۆپراسيۆنه تايبه‌ته‌كانى ئه‌مريكا راوێژكارى پێشكه‌ش به هه‌سه‌ده ده‌كات".
له سێ سه‌ربازگه‌ى نزيك شارى ره‌ققه، زياتر له 300 به‌ديلگيراوى داعش هه‌ن و ئه‌مريكييه‌كان لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
ئه‌مريكييه‌كان وايده‌بينن، ره‌وشه‌كه هاوشێوه‌ى عێراقه. ئه‌و كاته‌ى چه‌كداره‌كان ده‌ستگيرده‌كران و له سه‌ربازگه و زيندانه‌كاندا بوون، له بۆكا به تايبه‌تى توانيان خۆيان رێكبخه‌نه‌وه.
به گوێره‌ى لێدوانى ئه‌مريكييه‌كان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش له زيندانى بوكا بووه و گرووپه‌كه‌ى رێكخستووه.
ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا به نهێنى تيمێكى هاوبه‌شى له به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه، به‌رگرى و داد پێكهێناوه.
ئه‌و تيمه به مه‌به‌ستى هاوكاريكردنى كورد دامه‌زراوه و له نزيكه‌وه كار له‌گه‌ڵ كورده‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى به‌ديلگيراوه‌كانى داعش.
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، "ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه به ديل گيراوون، پێويست ناكات راده‌ستى هاوپه‌يمانى بكرێن و مه‌رجيش نييه هاوپه‌يمانيان لێ ئاگادار بكرێته‌وه".
مارك رايموندى، گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى له كۆشكى سپى رايگه‌ياند، "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌مريكا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش ده‌كات، كه به‌ديل گيراوون".
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به به‌هاناوه‌چوون، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان زۆرترين زانيارى له باره‌ى ئه‌و به‌ديلگيراوانه ده‌ست بخه‌ن.
مارك كيليستين، گوته‌بێژى ليژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خاچى سوور، له واشنتن، رايگه‌ياند، "سووريا به‌شداره له وتوێژه‌كان بۆ گه‌ييشتن به‌و ده‌ستگيركراوانه".
ناوبراو ره‌تيكرده‌وه، زانيارى زۆرتر له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه بخاته‌ڕوو.
ئارين شێخموس، رۆژنامه‌وانێكى كورده و ئه‌و رايگه‌ياندووه، "سێ جار سه‌ردانى سه‌ربازگه‌كانى كردووه".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، "زياتر له 100 ژن و منداڵى بينيوه كه ده‌ستگيركراوون بۆ ئه‌وه‌ى راده‌ستى وڵاته‌كانيان بكرێنه‌وه".
روونيشيكردووه‌ته‌وه، "هاووڵاتى رووسيا و ئه‌ندۆنيزيا و كازاخستان له ريزى ده‌ستگيركراوه‌كان هه‌بوون".
به‌رپرسێكى ئه‌مريكش باسى له‌وه كردووه، ژماره‌يه‌كى زۆرى ده‌ستگيركراوه‌كان خه‌ڵكى تونسن. وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز بڵاويكردووه‌ته‌وه.
مسته‌فا بالى گوته‌بێژى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، "ئه‌و كه‌سانه‌ى كارى مه‌ده‌نى و ئيدارى و ته‌ندرووستيان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ئه‌نجامداوه و له كرده‌وه‌ى سه‌ربازى تێوه‌نه‌گلاون ئازاد ده‌كرێن".
گوتيشى: "ئه‌وانه‌ى به‌شداريان له شه‌ڕ و كوشتن كردووه، رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه و سزاى خۆيان وه‌رده‌گرن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌وانه‌ى ناچاركراوون له بواره مه‌ده‌نييه‌كانى وه‌ك ته‌ندرووستى و شاره‌وانييه‌كان كار له‌گه‌ڵ داعش بكه‌ن، له رێى ليژنه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه پرسه‌كه‌يان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
بالى، ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، تا ئێستا 400 كه‌سى سووريى ئازاد كراوون و هه‌وڵيشدراوه ده‌ستگيركراوه‌كانى ديكه راده‌ستى وڵاته‌كانيان بكرێنه‌وه.
و:ئ.ر