زانایان هۆشداری له نزیكبوونه‌وه‌ی " كاتژمێری رۆژی دوایی" ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌كی زۆر له زانا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی واده‌ی "هاتنی رۆژی دوایی - یوم القیامه"دا كرد وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی مرۆڤایه‌تی چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی واده‌كه، كاتژمێری 10ی دوێنێ به‌یانی له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چووه و ساڵانه ئه‌و چالاكییه ئه‌نجام ده‌درێت.
به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كار، ده‌بوایه رێوڕه‌سمی "كاتژمێری رۆژی دوایی" Doomsday Clocks به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌خش بكرێت و له فه‌یسبووكیش بڵاوبكرێته‌وه.
وه‌ك ساڵانی رابردووش، ژماره‌یه‌ك زانای به‌ناوبانگ و كه‌سایه‌تی گرنگ له جیهان به‌شدارییان تێدا كرد، وه‌ك راشیل برۆ‌نسن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی Bulletin و زانای دیاری جیهان لۆرانس كرواس.
جه‌نگی ئه‌تۆمی
كاتژمێری رۆژی دوایی، ئاماژه‌یه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له رۆژی كوشتنی به كۆمه‌ڵ، وه‌ك زانایانی ئه‌تۆمی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ندی ئه‌و كاتژمێره له نیوه‌شه‌و نزیكبێته‌وه، مانای ئه‌وه‌یه مه‌ترسییه‌كان نزیكتربوونه‌ته‌وه.
له كاتی كه‌مبوونه‌وه، یاخود زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانیش، گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی Bulletin، كه تایبه‌ته به رووداوه ئه‌تۆمییه‌كان، ده‌چێته پێش، یان ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه، واتا به گوێره‌ی ئاستی مه‌ترسییه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
كاتژمێره‌كه له ساڵی 1947، له‌لایه‌ن زانایانی ئه‌تۆمی Bulletin دامه‌زراوه، تا ئێستاش پارێزگاری‌یان لێكردووه، هۆكاری دامه‌زراندنه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی نیگه‌رانییه‌كان له باره‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی، كه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی مرۆڤایه‌تی، له‌و كاته‌وه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی ئه‌و جه‌نگه له زیادبووندایه، له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی.
وه‌ك زانایان باسی ده‌كه‌ن، له ئێستادا "كاتژمێری رۆژی دوایی" له هه‌موو كاته‌كانی رابردوو له ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌سات نزیكتره، ساڵی رابردووش زانایان سه‌ركرده‌كانی جیهانییان هاندا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكه‌ن كه رووبه‌ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌بنه‌وه، كه ره‌نگه ببنه هۆی روودانی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی سرووشتی.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرنگیپێدانی جیهانه، به‌ڵام له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بوونه‌ته جێگه‌ی گرنگیپێدان، به گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌ك له سه‌دا 28ی ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان تێدا كردووه، سه‌رچاوه ئاوییه‌كانییان له گرنگترین پرس داناوه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و راپرسییه‌ش، گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا، له پله‌ی دووه‌م دێت، به رێژه‌ی 16 له سه‌د.