العربية: گه‌لی كورد سووره له‌سه‌ر گه‌یشتن به مافه‌كانی
K24 - هه‌ولێر:
رۆلا خه‌تیب، نێردراوی كه‌ناڵی "العربیة" له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وه‌وه نامۆیه، سه‌ره‌ڕای سزای به كۆمه‌ڵ كه له دوای ریفراندۆمه‌وه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا سه‌پێنراوه و گه‌مارۆیان خراوه‌ته‌سه‌ر، به‌ڵام له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم په‌شیمان نین.
نێدراوه‌كه‌ی "العربیه" روونیشی ده‌كاته‌وه، گه‌لی كورد له‌سه‌ر وه‌رگرتنی مافه‌كانی و تا ئێستاش پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شایسته‌ن له داهاتوودا ببنه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.
خه‌تیب كه له ماوه‌ی رابردوودا، وه‌كو نێردراوی كه‌ناڵه‌كه له كوردستان و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ی عێراق كاری كردووه، ئاماژه به دۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی ئه‌منی سه‌قامگیره، به‌و پێیه‌ی رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گیراوه‌ته‌به‌ر.
هاوكات ئاماژه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، وێڕای رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه خۆڕاگره و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كاندان.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناوخۆی مووسڵیش، نێردراوه‌كه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كه‌م بازگه‌ی چوونه ناو مووسڵ، میلیشیاكانی حه‌شد بوونه و ئاڵاكانییان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ئاشكراشی ده‌كات، حه‌شد له‌لایه‌ن دانیشتووانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تیش كریستیانه‌كان به هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كانییان تۆمه‌تبار ده‌كرێت و كێشه‌ش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌دان درووست ده‌كه‌ن.