پۆلیسی سۆران: ته‌رمی مامۆستایه‌كی ئایینی دۆزرایه‌وه
K24 - سۆران:
پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، تەرمی (سامان حسێن میرۆ)ە تەمەن 35، ساڵە و دانیشتووی ناحیەی خه‌لیفانە، له لۆفه‌كانی سیتكانی سه‌ر به ناحیه‌ی دیانا دۆزرایه‌وه.
رائید هه‌ژار ئه‌رگوشی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، (سامان حسێن میرۆ)، پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمامی شافعی ناحیەی خه‌لیفان بووە، ناوبراو شوێنی دوو گوللـە بەجەستەیەوەبوو.
پۆلیسی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به گوێره‌ی وتەی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، ئه‌و مامۆستا ئایینییه، ماوەیەکی زۆرە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و هەر بۆیەش لە کارەکەی مۆڵەت درابوو.
پۆلیسی سۆران له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "بەپێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی و گه‌واهیدەرەکان زیاتر ئاماژەکان بۆ ئەو دەچن ناوبراو خۆی کوشتبێت".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، له ئێستادا ته‌رمی ناوبراو، رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوه و بۆ گەیشتن بە راستی و درووستی رووداوەکە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.