فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له تاران و چه‌ندین رێگای سه‌ره‌كی له ئێران داخران
K24 - هه‌ولێر:
شه‌پۆلێكی به‌فر و باران پارێزگاكانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له تاران داخراوه‌و چه‌ندین رێگای خێرای نێوان پایته‌خت و ناوچه‌كانی دیكه داخراون.
به‌و هۆیه‌وه كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌خانه‌كان و گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ئێرانی رایانگه‌یاندووه: "رۆژی شه‌ممه 27/1/2018 فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له تارانی پایته‌ختی ئێران داخراوه".
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئیرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ڕووی گه‌شته‌كاندا به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه‌یه، به‌و ھۆیه‌وه گه‌شتی چوون و هاتن بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان، به‌هۆی خراپی ره‌وشی كه‌شوهه‌واوه راگیراوه".
ئاژانسه ئێرانییه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و گه‌شتانه‌ی به رێگه‌وه بوون بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی، ئاراسته‌كه‌یان گۆڕیوه‌و چوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سفه‌هان له ناوه‌ڕاستی ئێران".
جگه له تاران، به‌فر پاریزگاكانی (ورمییه، قه‌زوین، زنجان، هه‌مه‌دان، ئه‌رده‌بیل، سنه، كرماشان، مازنده‌ران، ئه‌لبورز و لوڕستان)ـیشی داپۆشیووه.
هه‌روه‌ها پارێزگاكانی قوم، خوزستان، گوڵستان، بارانێكی زۆری لێ باریوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه قه‌ره‌باڵغی و كێشه‌ی هاتوچۆ درووستبووه، به‌تایبه‌تی له رێگای سه‌ره‌كی تاران - كه‌ره‌ج - قه‌زوین و رێگه‌ی خێرای قه‌زوین ره‌شت و قه‌زوین و زنجان به‌هۆی بارانه‌وه داخراوه.