"13سەربازی توركیا لە عەفرین كوژران"

ھێرشەكانی تێكشكێندران

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاند، لە ناوچەی شەھبای نزیك عەفرین 13 سەربازی توركیا كوژراون.

ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە بڵاویكردوەوە: "درەنگانی شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان شەرڤانانی ھەسەدە و سوپای توركیا لە ناوچەی شەھبا روویداوە، توركیا گوندی توێسی تۆپبارانكردووە و ھەسەدەش بە توندی وەڵامی داونەتەوە، جگە لەوەش ھێرشیان كردووەتە سەر سێ خاڵی سوپای توركیا. ھەروەھا سوپای توركیا گوندەكانی تەل جیجان و بەنداوی شەھبا تا تەلرەفعەتیان بە 51 مووشەك تۆپباران كردوون و شەڕڤانانیش 13 سەربازی توركیایان كوشتوون".

لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون" و به‌ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه‌ به‌ فەرمی ده‌ستيپێكرد.

ئۆپەراسيۆنه‌كه‌ وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌، به‌ ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له‌ چه‌كداره‌ ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.