"كچە شەڕڤانێك بەگیانی خۆی رێگە لە تانكێكی توركیا دەگرێت"

ھەسەدە: دوای تەقاندنەوەی تانكەكە ھێرشەكە تێكشكا

K24 - ھەولێر

كچە شەڕڤانێك لە ریزەكانی ھەسەدە، بە گیانی خۆی لە عەفرین رێگری لە تانكێكی توركیا دەكات.

بە گوێرەی ئاژانسی ھاواری نزیك لە ھەسەدە: "لە شەڕی شەوی رابردووی نێوان ھێزەكانی سووریای دیموكرات و سوپای توركیا لە شارۆچكەی چندرێسی سنووری عەفرین، كچە شەڕڤانێك بەناوی ئاڤێستا خابوور، بە بۆمبی دەستی دەچێتە بەردەم تانكێكی توركیا، بۆ ئەوەی رێگری لێ بكات، دوای تەقاندنەوەی تانكەكە خۆشی گیان لە دەستدەدات".

ئەو ئاژانسە راشیگەیاندووە: "بە تەقاندنەوەی ئەو تانكە، ھێرشەكەی توركیا لەو سنوورە شكستی ھێناوەو سوپای توركیا نەیتوانیوە پێشڕەوی بكات".

ناسنامەی ئەو كچە شەڕڤانە ئاشكرا كراوەو ناوی زەلوخ حەمۆ، ناسراوە بە ئاڤێستا خابوور، لە ساڵی 1998 لە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین لە دایكبووە.