نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێریی ره‌وشی عه‌فرین ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "به چڕی چاودێریی پێشڤه‌چوونه‌كانی شاری عه‌فرین ده‌كه‌ین و داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ین، خۆیان له هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه دوورخه‌نه‌وه كه ده‌بێته هۆی درووستكردنی گرژی زیاتر له ناوچه‌كه‌دا".
ستیڤان دوگریك، گوته‌بێژ به‌ناوی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێری پێشڤه‌چوونه‌كانی ره‌وشی عه‌فرین ده‌كات، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین پارێزگاریی له خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه بكه‌ن و خۆیان له‌و هه‌نگاوانه به‌دوور بگرن كه له توانایدایه ره‌وشی ناوچه‌كه بشێوێنێت".
هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدایه كه سوپای توركیا خۆی بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری عه‌فرین ئاماده‌كردووه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" دایه كه به‌شێكی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتین و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن".