هێرشى زه‌مينى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ده‌ستيپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا، لەگەڵ چه‌كدارانى "سوپای سووریای ئازاد" لە به‌ره‌ى رۆژهەڵاتەوە (ئه‌عزاز) دەستیان بە هێرشکردن بۆ سەر عفرین كرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، لە سێیەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا سوپای تورکیا لە عەزازەوە لە رێگەی وشکانییەوە چوونەتە ناو ئەو ناوچه‌يه‌ى به ئامانج گيراوه.
هه‌روه‌ها ئاشكرايكردووه، له هێرشه‌كه‌دا "ژمارەیەکی زۆرى ئەندامی سوپای سووریای ئازاد بەشدارن".
هاوكات فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا شاخی "بورسەیا"ن بۆمبابارانكردووه، کە پێگەیەکی ستراتیژى هه‌يه بۆ عفرین.
شاخی بورسەیا له ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه)دايه و ده‌ڕوانێته سه‌ر شاری کلیسی تورکیا و عەزازی ژێر کۆنترۆڵی ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا كه هاوپه‌يمانى توركيان.
هه‌روه‌ها تۆپخانه‌كانى توركيا ده‌ستيانكردووه به تۆپبارانكردنى هه‌ريه‌ك له گونده‌كانى فرەریە، حجلار، حەمیدیە و جەلەمەی سەر بە ناحیەی جیندەریس كه لە سنوورەكه‌دان.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه ده‌ستيپێكرد.