چاوشئۆغڵۆ: ئه‌وه‌ى دژى شه‌ڕى عفرين بێت پشتيوانى تيرۆر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، هه‌ر كه‌س و لايه‌نێك نه‌يارى هێرشى توركيا بێت بۆ سه‌ر عفرين، ئه‌وا؛ پشتيوانى تيرۆر ده‌كات و ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌مڕۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى عێراق و هاوتا عێراقييهكهيدا كۆبووه‌وه.
له ميانى لێدوانێكيدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، چاوشئۆغڵۆ گوتى: "توركيا چاوى له‌وه بوو فه‌ره‌نسا پشتيوانى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين بكات، به‌ڵام ئێستا داواى كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات".
ئه‌م قسانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا دواى ئه‌وه هاتن، كه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ عفرين دهربڕيبوو و رايگه‌ياندبوو، كورده‌كان به‌شێكن له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.
جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، دەبێت تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە عفرین رابگرێت، چونکە ئەوان بەشێکن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
گوتیشی: "پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات و تێیدا ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عفرین تاوتوێ بکرێت".
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه ده‌ستيپێكرد.
ئه‌مڕۆش سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م لايهنگرانيدا له ويلايه‌تى بۆرساى خۆرئاواى توركيا له وتارێكدا هێرشى كرده سه‌ر يه‌په‌گه و په‌يه‌ده و په‌كه‌كه و ئه‌و رێكخراوانه‌ى به "تيرۆريست" ناوبردن.
ئه‌ردۆغان گوتى: "ئێستا ده‌بينين چۆن رێكخراوى په‌يه‌ده‌ى تيرۆريست راده‌كات. ئه‌وان راده‌كه‌ن. ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين له راوهدوونانيان و شه‌ڕى عفرين به بێ وه‌ستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "شه‌ڕى عفرين درێژه ناكێشێت و له ماوه‌يه‌كى كورتدا عفرين پاكدهكهينهوه له تيرۆريستانى په‌كه‌كه و په‌يه‌ده".
هه‌روه‌ها روويكرده جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان له عفرين ز گوتى: "گره‌و له‌سه‌ر هاوكارى ئه‌مريكا نه‌كه‌ن، ئه‌مريكييه‌كان دادتان ناده‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ندێك له هاوپه‌يمانه‌كانمان 200 بارى فڕۆكه و 5000 بارهه‌ڵگر چه‌ك و تهقهمهنييان بهخشيوهته ئه‌و رێكخراوانه".