ئێران دژى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين هاته‌ ده‌نگ

داوايكرد، توركيا ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر شارى عفرين له‌ رۆژئاواى كوردستان رابگرێت

K24 – هه‌ولێر:

كۆمارى ئيسلامى ئێران داوايكرد، توركيا ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر شارى عفرين له‌ رۆژئاواى كوردستان رابگرێت.

كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا "نيگه‌رانى" خۆى له‌ باره‌ى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ده‌ربڕى.

ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون" و به‌ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه‌ ده‌ستيپێكرد.

له‌ به‌ياننامه‌كه‌يدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياندووه‌، "به‌ نيگه‌رانييه‌وه‌ چاودێرى پرۆسه‌ سه‌ربازييه‌كانى توركيا له‌ باكوورى سووريا ده‌كه‌ين و هيوادارين توركيا هێرشه‌كانى ده‌ستبه‌جێ بۆ سه‌ر عفرين رابگرێت".