سوپاى ئازادى سووريا به‌ره‌و عفرين به‌ڕێكه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا و لايه‌نگرانى توركيا شانبه‌شانى هه‌وڵه‌كانى سوپاى توركيا بۆ هێرشكردن، ده‌ستيان به جوڵه‌كردووه به‌ره‌و عفرين.
چالاكان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه بڵاويانكردووه‌ته‌وه چه‌كداره ميليشياكانى سه‌ر به سوپاى ئازاد، له ده‌وروبه‌رى ئيدلب و باكوورى ئيدلبه‌وه و هه‌روه‌ها له ده‌وروبه‌رى خۆرئاواى حه‌له‌به‌وه روويانكردووه‌ته عفرين.
به گوێره‌ى زانيارييه به‌راييه‌كان ئه‌و ميليشيايانه پشتيوانى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ده‌كه‌ن و ده‌يانه‌وێت به‌شدارى بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سايتى (عنب بلدى) بڵاويكرده‌وه سه‌رجه‌م چه‌كدار و ميليشياكانى سوپاى ئازادى سووريا و لايه‌نگرانى توركيا خراونه‌ته ئاماده‌باشييه‌وه و به نيازن پێشڕه‌وى هێزه‌كانى توركيا بكه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر عفرين.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان هێڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نێوان يه‌په‌گه و سوپاى توركيا له سنوورى عفرين به درێژايى 40 كيلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه.
#ناشطون: صور من معبر #كيليس لقوات المعارضة السورية في طريقها إلى ريف #إدلب الشمالي وريف #حلب الغربي، قيل إنها تحضيراً لعملية #عفرين pic.twitter.com/y5y0CeKkRJ
— alhadathnews.net (@alhadathnews) January 19, 2018