ئه‌نادۆڵ: يه‌په‌گه هێز به‌ره‌و عفرين ده‌نێرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا بڵاويكرده‌وه، يه‌په‌گه "بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشاری سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، دەستی بە کۆکردنەوەی چەکدارەکانی له منبج کردووە".
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، "بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵ لە سەرچاوە متمانە پێکراوەکانییەوە دەستیکەوتوون، پەیەدە/پەکەکە دەستی بە کۆکردنەوەی چەکدارەکانی لە شارۆچکەکە کردووە".
هه‌روه‌ها ئاشكرايكردووه، "کاروانێکی سەربازیی کە لە 400 ئۆتۆمبیل پێکهاتووە و ژمارەیەکیان ئەو ئۆتۆمبیلە زرێپۆشانەن کە ئەمریکا داویەتی بە رێکخراوەکە، گەیشتنە ناوەندى منبج. دواتریش ئۆتۆمبیلەکان و ئەو تیرۆریستانەی تێیاندابوون، رەوانەی دوو خاڵ لە منبج کران".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "یەکێک لەو خاڵانەی کە ئۆتۆمبیل و تیرۆریستەکانی لێ کۆکراوەتەوە، شارەدێی عەریمە و کێڵکەی لوبنانییە کە دەکەونە بەرامبەر هێڵی باشووری خۆرهەڵاتی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات".
سه‌باره‌ت به دووه‌ميش نووسيويه‌تى: "خاڵی دووەمی کۆکردنەوەی ئۆتۆمبیل و چەکدارەکانی رێکخراوەکە لە ناوچەی سیلۆی باشووری منبجە".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه توركييه، "کۆکردنەوەی چەکدار و جبەخانە لە سیلۆ کە دەکەوێتە سەر هێڵی سنووریی نێوان رێکخراوەکە و رژێمی ئەسەد، وەک ئەوە لێکدەدرێتەوە کە هێزی پشتیوانیی لێوە رەوانەی عەفرین بکرێت. لەبەر ئەوەش کە منبج راستەوخۆ بە عەفرینەوە نەبەستراوەتەوە، پێویستە تیرۆریستان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمەوە تێپەڕن".
ئاماده‌كارييه‌كانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به (يه‌په‌گه) له كاتێكدايه سوپاى توركيا هه‌موو ئاماده‌كارييه‌كى بۆ هێرشكردنه سه‌ر شارى عفرين ته‌واو كردووه.
له رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌وه سوپاى توركيا ده‌ستيكردووه به تۆپبارانكردنى عفرين و سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر يه‌په‌گه خۆى راده‌ستى توركيا نه‌كات، عفرين خاپوور ده‌كه‌ن به‌سه‌رياندا.