ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى رووخاندنى عفرين ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، شارى عفرين به سه‌ر يه‌په‌گه‌دا ده‌ڕووخێنين.
له‌وتارێكیدا كه له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی ئه‌لعەزیزی ئاك پارتی پێشكه‌شیكرد، ئه‌ردۆغان گوتى: له كاتێكدا رێكخراوی تیرۆریستیی ناتوانێت له توركیادا كرده ئه‌نجامبدات ئه‌مجاره رووبه‌ڕووی ئه‌وه بوونه‌ته‌وه كه به‌درێژایی سنووره‌كان له باشوور هه‌وڵی دروستكردنی رێڕه‌وێكی تیرۆر ده‌دات.
گوتی: "به ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب باڵی رۆژئاوای ئه‌و رێڕه‌وه ده‌ڕوخێنین. با ئه‌وه‌ش بزانن كه ئه‌گه‌ر تیرۆریستانی عه‌فرین خۆیان راده‌ست نه‌كه‌ن، ئه‌وێیان به‌سه‌ردا ده‌ڕوخێنین".
ئه‌ردۆغان رووی قسه‌كانی كرده ئه‌مریكا و گوتی: "پۆشینی جلوبه‌رگی تایبه‌ت بۆ تیرۆریستان و هه‌ڵواسینی ئاڵای وڵاته‌كه‌تان به بیناكاندا، راستییه‌كان ناگۆڕێت. هه‌ر له ئێستاوه به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ی به هه‌زاران بارهه‌ڵگر و فڕۆكه گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه ناوچه‌كه، له‌بازاڕی ره‌شدا ده‌فرۆشرێنه‌وه و هه‌ندێكیشیان دژی ئێمه به‌كارده‌هێنرێن".
سه‌رۆكى كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماردا بخه‌وێت ئه‌نجامه‌كه‌شی وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده پێداگره خۆی ده‌زانێت. ئێمه بۆ چاره‌ی سه‌ری خۆمان ده‌گه‌ڕێین. ئه‌و تاڵانچییانەی به‌یه‌كه‌وه كۆیانكردوونه‌ته‌وه و واده‌زانن سوپایان پێكهێناوه، پشتیوان به‌خوا هه‌فته‌یه‌ك نابات ده‌بینن كه چۆن په‌رته‌وازه‌یان ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ