ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له قه‌نديل و عفرين ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر به‌رده‌واميدان به پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى دژ به چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، كه توركيا به "تيرۆريست" وه‌سفيان ده‌كات.
له ويلايه‌تى ريزه‌ى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى توركيا، ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌ى لقى پارته‌كه‌ى وتارێكى پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌يدا گوتى: "هه‌موو ئه‌و زۆنگاوانه وشك ده‌كه‌ين، كه لێيانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، له سه‌رووى هه‌موويانه‌وه قه‌نديل له عێراق".
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به‌رده‌وام هێرشى ئسمانى ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانى قه‌نديل له سنوورى هه‌رێمى كوردستاندا به ئامانجى بۆمبابارانكردنى باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى سووريا و ئۆپراسيۆنى سوپاى توركيا له‌و وڵاته‌دا ئه‌ردۆغان گوتى: پرۆسه‌ى سه‌ربازى له ئيدلب ته‌واو ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى عفرين بكه‌ين و مونبج وه‌ربگرينه‌وه كه چه‌كدارانى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كوردى تێيدا باڵا ده‌ستن و راده‌ستى خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانى خۆى بكه‌ينه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌رده‌وام ده‌بين بۆ پاككردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له پاشماوه‌ى گرووپه تيرۆريستييه‌كان".