ئه‌نقه‌ر ئاماده‌كارييه سه‌ربازييه‌كانى ته‌واوكردووه و هێرش بۆ سه‌ر عفرين به دوور نازانێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، فكرى ئيشق، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر توركيا بوونى كورد له ده‌وروبه‌رى عفرين به مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه بزانێت، ئه‌وا ده‌گونجێت له رێى وشكانييه‌وه دژى كورده‌كان له ده‌وروبه‌رى شارى عفرينى باكوورى سووريا ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى ئه‌نجامبدرێت.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، ئيشق گوتيشى: ئێمه گرتنه به‌رى رێوشوێنى پێويست به دوور نازانين ئه‌گه‌ر عفرين بووه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له ئاسايشمان.
توركيا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه، كه ئێستا هاوپه‌يمانى ئه‌مريكان و شه‌ڕى رزگاركردنى ره‌ققه ده‌كه‌ن به گرووپى تيرۆريستى ناوده‌بات و پێى وايه ئه‌و هێزه درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانه كه له لايه‌ن توركياوه وه‌ك هێزێكى تيرۆريست ده‌ناسرێت و بوونى له توركيا قه‌ده‌غه‌كراوه.
پێشتريش وه‌يسى قايناق، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا به رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركى راگه‌ياندبوو، پێويسته ده‌وروبه‌رى عفرين به ته‌واوى له تيرۆريستان پاكبكرێته‌وه له ئاماژه‌يدا بۆ بوونى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌و ناوچانه.
يه‌په‌گه، له سنوورى عفرين پارێزگارى له كانتۆنێكى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كوردى به ناوى عفرين ده‌كات.
كانتۆنى عفرين هاوسنوورى توركيايه، به‌ڵام دابڕاوه له كانتۆنه‌كانى ديكه‌ى جزيره و قاميشلۆ.
له ئێستادا وێڕاى سوپاى توركيا 20 هه‌زار چه‌كدارى سه‌ر به سوپاى سوورياى ئازاد كه له لايه‌ن توركياوه هاوكاريان ده‌كرێت ئاماده‌كاريان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هێرشبكه‌نه سه‌ر عفرين.
ماوه‌ى 70 رۆژه توركيا ئاماده‌كارييه‌كانى بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى فراوان ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، له قۆناغى يه‌كه‌مدا ئامانجى توركيا ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر شارى گرد ره‌فعه‌ت و بنكه‌ى ئاسمانى سه‌ربازى مينگى سووريا، كه هه‌ردوو ناوچه له ژێر كۆنترۆڵى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لدان.
رۆژنامه‌ى ميلييه‌تى توركى پێشتر بڵاويكردبوويه‌وه، كه توركيا و رووسيا وتوێژيان له باره‌ى ئه‌و ئۆپراسيۆنه‌وه كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى ميلييه‌ت، رووسيا هێزه سه‌ربازييه‌كانى له عفرين كشاندووه‌ته‌وه، كه پێشتر له‌و ناوچه‌يه جێگيرى كردبوون.
رۆژنامه‌كه له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ديپلۆماتى رووسييه‌وه بڵاويشيكردووه‌ته‌وه، رووسيا و توركيا رازى بوونه له عفرين ناوچه‌يه‌كى ديكه‌ى (كه‌م گرژى) درووستبكه‌ن.