رۆژنامه‌يه‌كى رووسيا: كورده‌كان چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى رووسيا له باره‌ى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئيگۆر سوپوتين، له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى نيزاڤيسيمايا گازێتا بڵاويكردووه‌ته‌وه، باسى له ئه‌گه‌رى هێرشى سه‌ربازى توركيا بۆ سه‌ر عفرين كردووه و رايگه‌ياندووه، كورده‌كان چاوه‌ڕوانى هه‌ڵوێستى رووسيا له ئاست ئه‌و هێرشه‌ى توركيا ده‌كه‌ن.
سوپوتين نووسيويه‌تى:
هێزه كوردييه‌كان هيوا خوازن رووسيا له باره‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى توركياوه بێته ده‌نگ، كه به ئامانجى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شارى عفرين له باكوورى سووريا ئه‌نجاميده‌دات.
نوێنه‌رى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده) له مۆسكۆ عه‌بدولسه‌لام عه‌لى به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، كورد به‌رگرى ده‌كات و ده‌ستيان به قايمكارى كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى توركيا.
لێره‌دا پرسيارێك دێته ئاراوا ئايا وڵاتانى زلهێزى وه‌ك رووسيا و ئه‌مريكا چۆن له‌و هێرشه‌ى توركيا ده‌ڕوانن و هه‌ڵوێستيان چى ده‌بێت؟
بێگومان توركيا هه‌موو ئاماده‌كارييه‌كى پێويستى كردووه بۆ داگيركردنى باكوورى سووريا، وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى يه‌نى شه‌فه‌قى توركى باسيكردووه و پلانى سوپاى توركياى به هاوكارى چه‌كدارانى سوپاى سوورياى ئازاد خستووه‌ته‌ڕوو، كه ده‌يانه‌وێت به‌ره‌و ناوچه‌ى گرد ره‌فعه‌ت و فڕۆكه‌خانه‌ى منگى سه‌ربازى پێشڕه‌وى بكه‌ن، كه پێشتر يه‌كينه كورده‌كان كۆنترۆڵيان كردبوو.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا شه‌ڕ بۆ گرتنى ئه‌و دوو ئامانجه ستراتيژيه له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستپێبكات.
له ئێستاشدا چه‌ندين حاڵه‌تى ته‌قه له‌يه‌ك كردن له نێوان سوپاى توركيا و كورده‌كان له‌و ناوچانه روويداوه.
رۆژنامه توركييه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ئامانجى ئه‌نقه‌ره دابڕينى عفرين و گه‌مارۆدانييه‌تى نه‌ك ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى.
كورده‌كان له‌و بڕوايه‌دان ئه‌و پێشهات و رووداوانه هه‌وڵى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ته‌واوه‌تى ئه‌و ناوچه‌يه كه ده‌كه‌وێته ناو جوگرافياى خۆبه‌ڕێوبه‌رى رۆژئاڤاوه.
ئه‌ندامى ئه‌ندوومه‌نى نيشتيمانى كوردستان فه‌رهاد باتييف له لێدوانيدا بۆ رۆژنامه‌كه رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه توركيا بيه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر عفريندا بگرێت. سه‌ره‌ڕاى ده‌نگدانه‌وه‌كانى، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به‌و كاردانه‌وانه نيگه‌ران نابێت.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت له‌و رێيه‌وه پرۆسه‌ى رزگاركردنى شارى ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش په‌ك بخات، كه يه‌كينه كوردييه‌كان رۆڵى كارايان تێيدا هه‌يه.
دانيشتوانى شاره‌كه ده‌ڵێن: ئێمه ئاماده‌ين بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى خراپترين ئه‌گه‌ره‌كان.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ى كورد له مۆسكۆ ئه‌وه‌شى گوت: كه كوردى سووريا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌يان هه‌يه رووسيا به كرده‌وه هاوكاريان بكات.
ئه‌و گوتى: ئومێدى كورد ئه‌وه‌يه رووسيا هاوكار بێت له به فيدراڵى كردنى سووريا له رێى دۆزينه‌وه‌ى زمانێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا.
هه‌روه‌ها گوتى: له پێناو ئه‌وه‌شدا پێويسته به‌رگرى له رۆژئاڤا بكرێت و كۆتايى به داعش و گرووپ تيرۆريستييه‌كانى ديكه بهێنرێت، كه له ئێستادا له سووريا خوێن ده‌ڕێژن و شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
له لايه‌ن خۆيانه‌وه، شاره‌زايانى رووس ده‌ڵێن: لاوازكردنى كورد له سوود و به‌رژه‌وه‌ندى توركيا و ديمه‌شقه.
سه‌رۆكى به‌شى توێژينه‌وه‌ى ململانێكانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له په‌يمانگه‌ى په‌ره‌پێدان، ئه‌نتۆن مارداسۆڤ گوتى: لێره هێزێكى ئه‌وتۆ هه‌يه كه تواناى خۆڕ‌اگرى هه‌بێت و هه‌وڵه‌كانى توركيا له رابردوودا به پشت به‌ستن به به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گرد ره‌فعه‌تدا شكستيانهێنا و پرسياره‌كه له ئێستادا ئه‌وه‌يه ئايا ئه‌و هێزانه‌ى توركيا ده‌ست به پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌گه‌ر توركيا راسته‌وخۆ هێرش بكات ئه‌وا ره‌وشى به‌رگريكاران له شاره‌كه سه‌ختتر ده‌بێت.
مارداسۆڤ ئه‌وه‌شى گوت: توركيا ده‌ستيگرتووه به‌سه‌ر رێگه‌ى ناوچه‌كه‌دا. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاى حكومه‌تى سوورياش هه‌مان كارى كردووه و سوپاى سوورياش ده‌يه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێكى عفريندا بگرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هێزه كوردييه‌كان له عفرين له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتن كه له ئێستادا هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر ره‌ققه و ئه‌وه‌ش ماناى وايه هێرشكردنه سه‌ر عفرين، كاردانه‌وه‌ى توندى له لايه‌ن كورده‌وه ده‌بێت. ئه‌وان ناچار ده‌بن هێرشيان بۆ سه‌ر ره‌ققه رابگرن و داوا له ئه‌مريكاييه‌كان بكه‌ن كه شتێك بكه‌ن. بێگومان نازانرێت ئايا عفرين ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌حمه‌تى واشنتن يان ئه‌وه‌تا ناوچه‌كه له ژێر هه‌ژموونى رووسيادايه. به‌ڵام له‌سه‌ر واشنتن پێويسته له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا شتێك به شتێك بكات.
له لايه‌ن خۆيه‌وه توێژه‌رى په‌يمانگه‌ى يه‌كگرتووى شاهانه بۆ توێژينه‌وه‌كانى به‌رگرى (RUSI)، مايكڵ ستيڤنز ده‌ڵێت: نت تێناگه‌م توركه‌كان چۆن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عفرين به بێ ئه‌وه‌ى رووسيا په‌لكێشى ململانێكه بكه‌ن.
هه‌ر بۆيه سه‌رنج چڕكردنه‌وه له‌سه‌ر هێزه‌كانى ده‌وروبه‌رى گرد ره‌فعه‌ت و شاره‌وانييه‌كانى ده‌ورى شارى ئه‌عزاز ئاقڵانه‌تره. ده‌شكرێت سنوورى پرۆسه توركييه‌كه سنووردار بێت، چونكه ئاسان نييه هێرش بكرێته سه‌ر عفرين.
سه‌رچاوه: روسيااليوم.