قۆناغى دواى منبج رزگاركردنى ئه‌لباب و شكاندنى گه‌مارۆى سه‌ر عفرينه
K24 – هه‌ولێر:
دواى رزگاركردنى مونبج، هێزى يه‌كينه‌كان و هاوپه‌يمانه‌كانيان به‌ره‌و ناوچه‌ى ئه‌لباب پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى منبج رۆژى 1ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2016 ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه زياتر له 70 رۆژى خاياند و رۆژى 12ى ئاب/ ئۆگستى 2016، يه‌كينه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج توانيان به ته‌واوى شاره‌كه رزگار بكه‌ن.
رزگاركردنى منبج بووه جێى بايه‌خى ميدياى نێوده‌وڵه‌تى و وێنه‌ى به‌ده‌مه‌وه‌چوونى هاووڵاتيانى منبج و له ئامێزگرتنى يه‌كينه‌كان له ميدياى جيهانييدا به شێوه‌يه‌كى به‌رفراوان بڵاوبوونه‌وه.
ديارترين ديمه‌نى رزگاركردنى منبج، ئه‌و ديمه‌نانه بوون، كه كوردستان 24 په‌خشيكردن و تێياندا ژنان په‌چه‌كانيان ده‌سووتاند و پياوانيش به مه‌قه‌ست ريشيان كورت ده‌كرده‌وه و ژنانى گه‌ريلا له لايه‌ن ژنانى شاره‌كه‌وه به شێوه‌يه‌كى گه‌رموگوڕ پێشوازييان لێده‌كرا.
ئه‌مڕۆ له منبج، يه‌كينه‌كان و ژماره‌يه‌ك له هێزه عه‌ره‌بييه هاوپه‌يمانه‌كانيان ئه‌نجوومه‌نێكى نوێيان دامه‌زراند.
ئه‌نجوومه‌نه نوێيه‌كه به ناوى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى ئه‌لباب پێكهێنرا.
بڕيار بوايه قۆناغى دواى منبج رزگاركردنى شارى ئه‌لباب بێت.
ئه‌لباب به پردى په‌ڕينه‌وه‌ى داعشه له شارى ره‌ققه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و شارى جه‌رابلووسى هاوسنوورى توركيا.
پێشتر توركيا هۆشدارى دابووه يه‌كينه‌كان كه نزيكى سنووره‌كانى نه‌بنه‌وه.
به هۆى ئه‌وه‌ى جه‌رابلوس هاوسنوورى توركيايه، حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره رازى نابێت يه‌كينه‌كان ئه‌و شاره رزگار بكه‌ن و له ئێستادا شاره‌كه داعشى تێدايه.
به رزگاركردنى شارى جه‌رابلوس، هێزه كوردييه‌كان هه‌نگاوێكى گرنگ له شارى ئه‌عزاز نزيكده‌بنه‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا زۆر به توندى دژى ئه‌وه‌ن بكه‌وێته ده‌ست هێزه كوردييه‌كان.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا و سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى توركيا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ به‌رده‌وام ره‌تيانده‌كرده‌وه رێگه بده‌ن ئه‌عزاز بكه‌وێته ده‌ست هێزه كوردييه‌كان.
به رزگاركردنى ئه‌عزاز، به‌ردى بناغه‌ى هه‌رێمێكى كورديى له رۆژئاواى كوردستان داده‌نرێت، چونكه ئه‌عزاز هه‌ردوو كانتۆنى كوبانێ و عفرين به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
له ئێستاشدا به رزگاركردنى ناوچه‌ى ئه‌لباب كه ده‌كه‌وێته خۆرئاواى منبج و باكوورى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب، رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان ره‌ققه و توركيا داده‌خرێت و ره‌ققه په‌يوه‌ندى به جيهانى ده‌ره‌وه ده‌پچڕێت و به‌و هۆيه‌وه ره‌ققه گه‌مارۆ ده‌درێت.
هاوكات به رزگاركردنى شارى ئه‌لباب، هێزه كوردييه‌كان ده‌توانن بگه‌نه كانتۆنى عفرين و كانتۆنه‌كه به منبج و كانتۆنه‌كانى جزيره و كوبانێوه ببه‌ستنه‌وه و به‌وه‌ش له لايه‌كه‌وه گه‌مارۆى داعش له ره‌ققه ده‌ده‌ن و له لايه‌كى ديكه‌وه بازنه‌ى گه‌مارۆى دژ به داعش له ناوچه سنوورييه‌كانى باكوورى سووريا و هاوسنوورى توركيا ده‌ده‌ن.