نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا: كورد له كۆنگره‌ی سۆچی به‌شداره
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لیكسه‌نده‌ر لاڤرێنتیڤ، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا بۆ سووریا و سه‌رۆكی شاندی رووسی له كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سووریا له سۆچی ده‌ڵێت: "كورد بۆ كۆنگره‌ی سۆچی بانگهێشتكراون و داوه‌تنامه‌یا‌ن به‌شێوه‌ی تاكه كه‌سی بۆ نێردراوه".
لاڤرێنتیڤ، به رۆژنامه‌وانانی گووت: "هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای سووری و ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به داهاتووی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ده‌ن، ئاماده‌ی كۆنگره‌كه ده‌بن، بانگهێشتانه‌مه‌كانیش بۆ ئاماده‌بوون، ته‌نها وه‌ك گرووپ نه‌بووه، به‌ڵكو خه‌ڵكێكیش به‌شێوه‌ی تاكه كه‌سی بانگهێشتكراوه".
ده‌رباره‌ی به‌شداریی نوێنه‌رانی كورد له كۆنگره‌كه گووتی: "ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه تاكه كه‌سی بانگهێشتكراون، ده‌توانم به‌ته‌واوی باوه‌ڕوه بڵێم، كوردیش له كۆنگره‌كه به‌شدارن، به‌ڵام به‌شێوه‌ی تاكه كه‌سی".
قسه‌كانی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا بۆ سووریا له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی له شاری سۆچی رووسیا ده‌سپێده‌كات. به‌لام نوێنه‌رانی ته‌ڤده‌م و په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه و هاوپه‌یمانی نیشتمانی سووریا به‌شداریی كۆنگره‌كه ناكه‌ن.
كۆنگره‌ی سۆچی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/1/2018 ده‌ستپێده‌كات، به‌گوێره‌ی قسه‌ی رووسه‌كان، كۆنگره‌كه رووداوێكه كه له ساڵانی رابردوودا هیچ دانووستانێك هێنده جیگه‌ی ئومێد نه‌بووه تا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریا بكات، چونكه شانده‌كان هه‌مه‌جۆرن و به‌شێكی پێكهاته و ئاراسته سیاسییه‌كانی له خۆگرتووه‌و ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری حزبی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وا. هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سه‌ندیكاكان و ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ به‌شداری كۆنگره‌كه‌ن.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی كه ده‌بێت به‌شداربووان له ئه‌ستۆی بگرن، درووستكردنی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستوورییه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كار بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه بكه‌ن و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێری بكات.
پێشبینی ده‌كرێت 1600 كه‌س كه نوێنه‌رایه‌تی به‌شی زۆری گرووپه سیاسیی و ئیتنی و تائیفییه‌كان ده‌كه‌ن به‌شداربن.
به‌ڵام هیچ كه‌سێكی كورد به‌نوێنه‌رایه‌تی ته‌ڤده‌م و په‌یه‌ده به‌شداریی كۆنگره‌كه ناكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌وان له سه‌ره‌تاوه ڤیتوی توركیایان له‌سه‌ر بووه تا بانگهێشتی كۆنگره‌كه نه‌كرێن و ئێستا هێزه سه‌ربازییه‌كانیان له شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره.
له هه‌مان كاتدا نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا به‌شداریی كۆنگره‌كه ناكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بڕیاریدا نه‌چنه سۆچی. ئه‌گه‌ر كوردێكیش له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بێت، ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خودی خۆی ده‌كات.
نوێنه‌رانی حكومه‌تی سووریا ده‌ڵێن، ژماره‌ی به‌شدارانیان له سۆچی ده‌گاته 680 كه‌س.400 كه‌سی دیكه‌ش نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ناوخۆی سووریا ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، نوێنه‌ری وڵاتانی هه‌میشه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌ری وڵاتانی میسر و عێراق و سعوودیه و لوبنان و ئوردن و كازاخستانیش وه‌ك چاو‌دێر بۆ ئاماده‌بوون له كۆنگره‌كه بانگهێشتكراون.
له‌ناو به‌شداربوونی كۆنگره‌ی سۆچی، رووسیا و ئێران و توركیا وه‌ك وڵاتانی گه‌ره‌نتیكاری رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌ستانا له‌باره‌ی راوه‌ستاندنی جه‌نگ به‌شداریی كارایان ده‌بێت.
ستیڤان دێمیستۆرا، نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به سووریاش ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، خوازیاره به‌شداریی كۆنگره‌ی سۆچی بكات.
رووسیا كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سووریا، به یه‌كه‌م كۆنگره‌ی جۆریی داده‌نێت كه له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریاوه له ساڵی 2011ـه‌وه ئه‌نجامدرابێت، چ له رووی ژماره‌ی به‌شداربووان، چ له رووی ژماره‌ی ئه‌و پێكهاتهانه‌ی به فراوانی به‌شداریی كۆنگره‌كه‌ن، چ له رووی ژماره‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی به‌گشتی بانگهێشتی كۆنگره‌كه كراون. یان جۆراوجۆری ئاراسته و ئاستی جه‌ماوه‌رێتی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانه‌وه بێت و ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌مین هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاته جیاوازانه داده‌نێن كه له‌سه‌ر یه‌ك مێزێكی گفتوگۆ كۆده‌بنه‌وه.
ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی سۆچی، پاش چه‌ند رۆژێكی كه‌مه له كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی نێوان سوورییه‌كان له ڤییه‌نا. پێشبینی ده‌كرێت رۆژی سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنگره‌كه و دانیشتنی گشت و ئاهه‌نگی ئێواره له سۆچی به‌ڕێوه‌بچێت.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی شاندی سووری كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی گوتووه: "ئێمه زۆر خۆشحاڵین هاتووینه‌ته سۆچی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی بكه‌ین، ئێمه گه‌شبینین و هاوڕێی زۆرمان هه‌یه لێره، به‌تایبه‌تی كه كۆنگره‌كه به‌چاودێری رووسیا و ئێران ده‌به‌سترێت".
كۆنگره‌كه له رووی میدیاییه‌وه رووماڵێكی فراوان ده‌كرێت و 510 رۆژنامه‌نووس له 27 ده‌وڵه‌ت، په‌یامنێرانی 125 رۆژنامه‌ی بیانی و 52 په‌یامنێری رووسی به‌شدارن. هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی كۆنگره‌كه له‌لایه‌ن 78 كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی و 38 ئاژانسی هه‌واڵ و 8 رادیۆ و 31 رۆژنامه و 21 پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه‌و رووماڵ ده‌كرێن.