ئه‌مریكا له منبج ناكشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كەناڵی CNNی ئەمریكی، راپۆرتێكی له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شاری منبج ناكشێنه‌وه.
شاری منبج یه‌كێك له‌و ناوچانه‌یه كه چه‌ند جاریك، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له وتاره‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی "چڵه زه‌یتوون" رانگرن تا ده‌گه‌نه منبج.
به‌ڵام شاری منبج كه ساڵی 2016 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج كه هێزێكی فره پێكهاته‌یه له عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و ئه‌وانی دیكه پێكهاتووه رزگاركراوه‌و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتیان لێ ده‌كرێت.
ئێستاش بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه‌دان و ئاماده‌نیین بكشێنه‌وه‌و بیریشیان له‌و هه‌نگاوه نه‌كردووه‌ته‌وه.
CNN له‌سه‌ر زاری جەنڕاڵ جۆزیف ڤۆتێل، فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمەریكاوه ده‌ڵێت: "ئەمریكا هێزەكانی له شاری منبج ناكشێنێته‌وه.
جۆزیف ڤۆتێل گوتوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا بۆ شەڕی داعش هێزەكانی لەو ناوچه‌یه‌دا جێگیركردووە، به‌ڵام هێشتا مەترسی ئەو شەڕە ماوە، بۆیە ئامادە نییە هێزەكانی بكشێنێتەوە".