"حزبی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پێشووی عێراق ده‌ڵێت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پلان بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حزبی به‌عس بۆ ده‌سه‌ڵات داده‌ڕێژێت.
باقر جه‌بر زوبه‌یدی، وه‌زیری پێشووی گواستنه‌وه‌ی عێراق و سه‌ركرده‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق هۆشداریی له‌باره‌ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه له عێراق داوه‌و ده‌ڵێ، حزبی به‌عس ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه ناو ژیانی سیاسی و ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ به رێكخستنی ئه‌و كاره هه‌ستاوه و شتی نهێنی زۆر مه‌ترسیدار له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د هه‌یه و خه‌ریكی رێكخستنین.
باقر زوبه‌یدی، رۆژی دووشه‌ممه 29/1/2018 ڤیدیۆیه‌كی له په‌یجه‌كه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له ڤیدیۆكه‌دا تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی، وه‌زیری پیشه‌سازی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ده‌رده‌كه‌وێت، كه ساڵی 2006 له‌لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه ئازادكراوه‌و ئێستا له سه‌موونخانه‌یه‌كی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر سه‌موون ده‌فرۆشێت.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی زوبه‌یدی كه له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی نوسیووه "تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی و رۆژنامه‌وانێكی عه‌ره‌ب گفتوگۆیان كردووه، عانی به رۆژنامه‌وانه عه‌ره‌به‌كه‌ی گوتووه "حزبی به‌عس له رێگه‌ی به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و به‌هۆی لیستێكی نزیك له حزبی به‌عسه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو ژیانی سیاسی و ئه‌و لیسته‌ش به جۆرێك ئاراسته ده‌كرێت تا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌عس بگه‌ڕێته‌وه ده‌سه‌ڵات".
زوبه‌یدی ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: "گۆڕینی پلانه‌كه‌ی ئیداره‌ی پێشووی ئۆباما به پلانێكی جێگره‌وه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی "به‌عسی سه‌له‌فی" له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و پلانه‌یه كه تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی وه‌زیری سه‌رده‌می رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام حسێن ده‌یڵێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "سه‌ره‌داوی ئه‌و راستیانه‌ش ده‌ركه‌وتوون، هیوادارم له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د جێبه‌جێ نه‌كرێن كه ده‌كه‌وێته پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق"
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه هۆشداریی دابوو و گوتبووی: "ئێستا حزبی به‌عس هه‌ڵوه‌شاوه به سه‌رۆكایه‌تی عزه‌ت دووری، خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانییه‌تی و ده‌یانه‌وێت خۆیان له ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت قایم بكه‌ن و له رێگه‌ی چه‌ندین كه‌سایه‌تییه‌وه كه دابه‌شی سه‌ر لیسته جیاوازه‌كانیان ده‌كه‌ن له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بگه‌ڕێنه‌وه ناو ژیانی سیاسی".
موهه‌ندیس ده‌ڵێت: "ئێمه توانیمان له رووی سه‌ربازییه‌وه لاپه‌ڕه‌ی داعش داخه‌ین و ئاماده‌ین له رووی ئه‌منییه‌وه رووبه‌ڕووی داعش و حزبی به‌عس ببینه‌وه كه پێیانوایه به ئاسووده‌ی و ئیسراحه‌ت كار له عێراقدا ده‌كه‌ن".
پێشتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی داوای له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش كردبوو تا وردبینی له ناوی كاندیده‌كاندا بكه‌ن و ریگه له مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان له رێگه‌ی سندووقی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بگرن".
به‌گوێره‌ی مادده‌ی حه‌وتی ده‌ستوور عێراق، هه‌ر كیان و پرۆگرامێك پاڵپشت و هانده‌ری ره‌گه‌زپه‌رستی و تیرۆر و ته‌كفیر و پاكتاوی تائیفی بێت، به‌تایبه‌تی حزبی به‌عسی سه‌دامی له عێراق، له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێكدا رێگه پێنه‌دراوه‌و نابێت به‌هیچ ناوێك بخرێته چوارچێوه‌ی فره‌یی سیاسی و ئه‌وه‌ش به یاسا رێكخراوه".
له یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عسیشدا هاتووه "حزبی به‌عس له هه‌ر چالاكییه‌كی سیاسی و فه‌رهه‌نگی قه‌ده‌غه‌یه جا له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێكدا بێت و به‌هه‌ر رێگه و هۆكارێكی راگه‌یاندنه‌وه بێت".
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئیرنای ئێرانی