وردبینی له لیستی مووچه‌ی پێنج وه‌زاره‌تی دیكه ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی به‌غدا بۆ وردبینی له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێنج وەزارەت گەیشتە هه‌ولێر.
پەیامنێری کوردستان 24 رایگەیاند, بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی بەغدا بە مەبەستی وردبینیکردن لە لیستی مووچەخۆرانی پێنج وەزارەت گەیشتنە هەولێر و بڕیارە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکان دەست بە کارەکانیان بکەن.
پێشتر ڤیان جاف، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی به كوردستان24ی راگه‌یاند، شاندەکەی به‌غدا بۆ وردبینیكردن له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پلاندانان، شاره‌وانی، بازرگانی و كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه سەردانی هەولێر دەکەن، گوتیشی، شانده‌كه ماوه‌ی دوو رۆژ له هه‌ولێر ده‌مێننه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، دوێنی بڕه پاره‌یه‌ك، كه هی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستییه گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر، به‌ڵام تا ئێستا دابه‌ش نه‌كراوه.