گومان دهكرێت له دوایین ساتی گواستنهوهی زستانه ئیكاردی پهیوهندی بهر یال مهدرید بكات

چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دابخرێت و لە دوایین کاتژمێرەکاندا دەنگۆی ئەوە هەیە ماورۆ ئیکاردی بەرامبەر 106 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات.
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، ریال مەدرید بەنیازە ماتیۆ کۆڤاسیچ بگەڕێنێتەوە ئینتەر میلان و بەرامبەر ئەوە ماورۆ ئیکاردی لەم زستانە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ناو یانەی ریال مەدرید، یانە ئیسپانییەکە لەم زستانە بە هیچ شێوەیەک هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئیکاردی نادات، کە پێشتر لەم مانگە زیدان چەند جارێک دووپاتیکردووەتەوە هیچ یاریزانێکی نوێ نابەنە ریزەکانیان.
ئیکاردی بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام کە تیایدا نووسیویەتی 'بۆ ئەوەی گەشە بکەیت دەتوانێت ماڵئاوایی بکەیت'، دەنگۆیەکانی رۆیشتنی بەهێزتر کردووە و گومان دەکرێت لە دوایین ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان سوپرایزێک رووبدات.
ئیكاردی تهمهن 24 ساڵ، پێشتر له ئهكادیمیای یانهی بارسێلۆنا پێگهیشتووه، دواتر بارسا له 2011 دهستبهرداری بوو یانهی سامپدۆریا، دوای 2 وهرز له ریزهكانی ئهم یانهیه، له هاوینی 2013 به گرێبهستێكی 11 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئینتهر میلان، تا ئێستا له سهرجهم پاڵهوانێتییهكان 170 یاری بۆ ئینتهر كردووه، 96 گۆڵ و 23 ئاسیستی ههیه.