یانه‌ی زاخۆ به گۆڵێكی كوشنده دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی عێراق به‌ده‌ستهێنا
یانه‌ی زاخۆ له خولی نایابی عێراق دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، كاتێك له نێو یاریگه‌ی خۆی له دواساته‌كانی یارییه‌كه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 30 یه‌نایه‌ری 2018، یانه‌ی زاخۆ به‌بێ هانده‌ر له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی میسانی كرد، به‌وپێیه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ یه‌ك یاری یانه‌ی زاخۆی به‌بێ هانده‌ر له نێو یاریگه‌ی خۆی سزا دا.
یانه‌ی زاخۆ له رێگه‌ی یوونس شكوور له خوله‌كی 90 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له دژی یانه‌ی نه‌فتی میسان تۆمار كرد.
یوونس شكوور كه ئه‌م وه‌رزه له یانه‌ی هه‌ولێره‌وه بۆ یانه‌ی زاخۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و یه‌كه‌مین گۆڵی خۆشی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ هانده‌ران كرده شیرینی گه‌ڕانه‌وه‌ی.
دوای یارییه‌كه، یوونس شكوور له رێگه‌ی كوردستان24 داوای له حكوومه‌ت كرده ئاوڕی دارایی له یانه‌ی زاخۆ بداته‌وه، هۆشداریشی دا له كشانه‌وه‌ی یانه‌ی زاخۆ له خوله‌كه.
یوونس شكوور گوتیشی: دڵخۆشم كه ئه‌مڕۆ گۆڵی سه‌ركه‌وتنم تۆمار كرد و هانده‌رانم له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه دڵخۆش كرد.
زاخۆ بەم سەرکەوتنەی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 10خاڵ و بۆ پلەی پازدەمی ریزبەندی سەر دەکەوێت، کە بەهۆی سزادرانی زاخۆ یارییەکە بەبێ هاندەران بەڕێوەچوو.