كه‌ریم شنگالی: هه‌رێمی كوردستان چوار رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ كردووه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، كه ئێستا به سه‌ردانێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا له كۆشكی سپی، له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرای كرد "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ كردووه و ئێستاش رێككه‌وتنه‌كان له‌به‌رده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدان".
كه‌ریم شنگالی ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و رێككه‌وتنانه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه".
هه‌روه‌ها گووتی: "به‌رپرسانی ئه‌مریكی پشتگیریی له هه‌رێمێكی كوردستانی یه‌كگرتوو و به‌هێز له‌نێو عێراقێكی فیدڕاڵی‌دا ده‌كه‌ن".