وردبینی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌كانی وردبینی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پاش ماوه‌یه‌ك كاركردن له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده، له ئه‌مڕۆوه چوارشه‌ممه 31/1/2017 ده‌ستیان به وردبینیكردن له لیستی مووچه‌ی زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و ده‌ستانه‌ی به وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه په‌یوه‌ست نیین كردووه.
هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند: " وردبینی لیستی مووچه‌ی زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستیپێكردووه به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی تێدا نییه".
هه‌روه‌ها گووتی: "لیژنه‌ی وردبینی كه له به‌غداوه هاتوون، بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ر گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و دارایی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانیان كردووه‌و داوای لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان و میلاكاتی ساڵی 2017ـیان لێكردوون".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان، كاركردن بۆ وردبینیكردن له لیستی مووچه‌ی زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستیپیكردووه، به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌وه".
پرۆسه‌ی وردبینیكردن بۆ لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌گووته‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كان و به‌رپرسانی باڵای به‌غدا، پاش ته‌واوبوونی كاری وردبینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت".
هه‌ر چه‌نده راگه‌یه‌نرا كه بڕی 250 ملیار دیناریش له به‌غداوه خراوه‌ته سه‌ر ژماره حیسابی هه‌رێمی كوردستان تا مووچه‌ی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی پێبدرێت، به‌ڵام ھێشتا ورده‌كاریی دابه‌شكردنی مووچه‌كه و كاتی خه‌رجكردنی دیارنییه و نازانرێت مووچه‌ی ته‌واوی پێده‌درێت یان سولفه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێم دواتر به پاشه‌كه‌وته‌وه مووچه‌ی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش دابه‌ش ده‌كات. هه‌رچه‌نده باسی ئه‌وه كراوه كه تا ته‌واوبوونی كاری وردبینی مووچه‌یه‌كی بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.