دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك و خورماتوو راده‌ستی ئه‌م هێزه ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك و خورماتوو راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی عێراق ده‌كرێت و له حه‌شدی شه‌عبی و فیرقه‌ی ئاڵتوونی سه‌ندرایه‌وه.
ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاند، دۆسێی ئەمنی پارێزگای كەركووك لە حەشدی شەعبی و فیرقەی ئاڵتونی سەندرایەوە و رادەستی پۆلیسی فیدڕاڵی دەكرێت، ھەروەھا لە خورماتووش بەھەمان شێوە پۆلیسی فیدڕاڵی ئەركی پاراستنی دۆخی ئەمنی درایەدەست.
لە شازدەی ئۆكتۆبەری رابردوو، حەشدی شەعبی و ھێزەكانی دیكەی عێراق، هێرشیان كرده سه‌ر ناوچەكانی كەركووك و خورماتوویان داگیریان كرد، ئه‌گه‌رچی زیاتر له سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا تێپه‌ڕبووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه ئارام بكرێته‌وه.