مارك بارترا گهڕایهوه لالیگا
مارک بارترا بە فەرمی تاکو 2023 لە بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال بیتیسی ئیسپانییەوە کرد و جارێکی دیکە گەڕایەوە لالیگا.
دوای بەسەربردنی وەرزێک و نیو لە سیگناڵ ئیدۆنا پارک، بارترا کە پێشتر لە بارسێلۆنا یاریی دەکرد، جارێکی دیکە گەڕایەوە ئیسپانیا و ئەمجارەیان درێسی یانەی ریال بیتیس دەپۆشێت و بۆ ماوەی 5 وەرز و نیو گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە واژووکردووە.
بارترای 16 ساڵان کە هاوینی 2016 لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە کرد، ئەم وەرزە لە بۆندزلیگا تەنیا 12 یاریی بۆ زەردەواڵەکان ئەنجام دا، بارترا بهگشتی له سهرجهم پاڵهوانێتییهكان 51 یاری بۆ دۆرتمۆند كردووه، خاوهن 5 گۆڵ و 5 ئاسیسته.