كانتۆنى عه‌فرين: هيچ دانووستانێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا له ئارادا نييه
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكارى كانتۆنى عه‌فرين، هێڤى مسته‌فا ره‌تيكرده‌وه، ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين هيچ جۆره دانووستانێكى له‌گه‌ڵ سووريا ئه‌نجام نه‌داوه بۆ راده‌ستكردنى شاره‌كه.
له چه‌ند كاتژمێرى رابردوودا، ژماره‌يه‌ك كه‌ناڵى راگه‌ياندنى نزيك له توركيا بڵاويانكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتى فيدراڵى باكوورى سووريا له عه‌فرين سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى دانووستانه بۆ راده‌ستكردنى شاره‌كه به حكومه‌تى سووريا.
پێشتر رۆژنامه‌يه‌كى رووسى له زارى شيكه‌ره‌وه‌يه‌كى سياسييه‌وه ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى بڵاوكردبوويه‌وه، كه بۆ ده‌رچوون له قه‌يرانى ناوچه‌كه ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين بير له هه‌نگاوێكى له‌و جۆره ده‌كاته‌وه.
هێڤى مسته‌فا له لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتنيكى رووسى رايگه‌ياند، ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستييه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌رپرسانى ئيداره‌ى عه‌فرين هيچ دانووستانێكيان له‌گه‌ڵ لايه‌نى رووسيش ئه‌نجام نه‌داوه بۆ راده‌ستكردنى شاره‌كه به سووريا.
گوتيشى: هۆكارى سه‌ره‌كى په‌لاماردانى عه‌فرين ئه‌وه‌يه، ئێمه نه‌مانويستووه و ئاماده نين شاره‌كه‌مان راده‌ستى سوپاى سووريا بكه‌ين.
هێڤى ئه‌وه‌شى گوت: كورد ماوه‌ى شه‌ش ساڵه له پێناو پاراستنى سه‌قامگيرى سنووره‌كان و سووريا قوربانى ده‌دات، ئێستاش داوايان له سوپاى سووريا كردووه بێته سه‌ر هێڵ و به‌رگرى له سه‌روه‌رى وڵاته‌كه‌ى بكات و عه‌فرين له سووريا جيانه‌بووه‌ته‌وه و به‌شێكه له سووريا.
هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكارى كانتۆنى عه‌فرين، هێڤى مسته‌فا پرسيارى كرد، بۆچى ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا تا ئێستا له باره‌ى عه‌فرينه‌وه بێده‌نگيان هه‌ڵبژاردووه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.