یەپەگە ھێرشی پێچەوانە بۆسەر سوپای توركیا دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: "یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین دەستی بە ھێرشی پێچەوانە بۆسەر سوپای توركیا كردووە".
وەك روانگەی سووری روونیكردووەتەوە: "یەپەگە لە باكوور و رۆژئاوای عەفرین ھێرشی دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە، لەو ھێرشەدا، لانی كەم 8 چەكداری سوپای سووریای ئازاد كوژراون، كە لەلایەن توركیا پاڵپشتی لێدەكرێ و بەھاوبەشی لەگەڵ سوپای توركیا ھێرشیان بۆسەر عەفرین دەست پێكردووە".
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ ھێرشی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین پێدەنێتە رۆژی 13مین، بە گوێرەی دوایین ئاماری نەخۆشخانەی عەفرین، تا ئێستا 68 كەسی سڤیل لە بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانەكانی سوپای توركیا شەھیدبوونە، لەنێویاندا 21 منداڵ و 12 ژن ھەن".
لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فەرمی ده‌ستيپێكرد.
ئۆپەراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.