ساڵح موسلیم: ئێمه‌ شه‌ڕی داعش نه‌كه‌ین به‌ شه‌ش مانگ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان ده‌گرنه‌وه‌

ئێمه‌ شه‌ڕی داعش بۆ ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا ناكه‌ین

K24 - هه‌ولێر:

ساڵح موسلیم، ئەندامی کۆمیته‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم دەڵێت: "ئەگەر ئەوان شەڕی داعش نەکەن، لەماوەی شەش مانگدا هەموو ئەو ناوچانەی کە کۆنتڕڵکراون لە لایەن ئەو گروپەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێنەوە".

ساڵح موسلیم لە هەڤپەیڤینێکیدا رایگەیاندووه‌: "ئێمه‌ نە بۆ ئەمریکا و نە بۆ فەرەنسا شەڕی داعش ناکەین، بەڵکو ئەوان بۆ میللەتی خۆمان ئەم شەڕە دەکەن".

 گوتیشی، ئەگەر ئەوان شەڕی داعش رابگرن لەماوەمای شەش مانگدا داعش پێگەی خۆی لە ناوچەکە بەهێز دەکاتەوە و هەموو ئەو ناوچانەی رزگارکراون کۆنتڕۆڵی دەکەنەوە.

ساڵح موسلیم هەروەها ده‌ڵێت: "رووسیا فشاری لێکردوون کە عەفرین رادەستی حکومەتی سووریا بکەنەوە، بەڵام ئەوان ئەو داوایەیان رەتکردووەتەوە و پێیان وایە حکومەت ناتوانێت ئەوان بپارێزێت.

ساڵح موسلیم هەروەها رایگەیاند: "پەیوەندی ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوامە و لەبەر ئەمەش پێویستبوو ئەمریکا و فەرەنسا لە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین هەڵوێستیان هەبوایە.