به‌غدا هێڵی ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ له هه‌رێم راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
حکومەتی عێراق بە بڕیارێک هێڵی تەلەفۆنی نۆڕماڵی لە هەرێمی کوردستان راگرت.
فاتح ئیسماعیل، گوتەبێژی کۆمپانیای نەورۆز تیلیکۆم بە کوردستان 24ـی راگەیاند: "ئەمڕۆ بە بڕیارێک بەغدا کۆدەکانی پەیوەندیکردنی لەنێوان هەرسێ کۆمپانیای مۆبایلی کۆڕەک و ئاسیا و زێن بە تەلەفۆنەکانی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان راگرت و هاووڵاتیان ناتوانن لە رێگەی مۆبایلەوە پەیوەندی بە تەلەفۆنی نۆڕماڵەوە بکەن.
له‌وباره‌یه‌وه ئومێد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان 24ـی راگه‌یاند: "به‌غدا بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی داوه‌و ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ پێویستی به مۆڵه‌تی به‌غدا نییه، بڕیاره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتیان و ده‌زگا و كۆمپانیاكان درووست ده‌كات".
هه‌روه‌ها گووتی: "هاووڵاتیان بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش زۆر سوودیان لێوه‌رگرتووه، له بنه‌ڕه‌تیشدا كۆده‌كانی ته‌له‌فۆنی نۆرماڵیش له به‌غداوه بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه.
كۆمپانیای ئاسیا سێڵیش له راگه‌یێنراوێكدا به‌شداربووانی له بریاره‌كه‌ی به‌غدا ئاگاداركرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "له ئه‌مڕوه بریاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، هه‌ر چه‌نده سه‌رنجه‌كانمان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه بۆ به‌غدا ده‌نێرین".
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 هەزار کەس تەلەفۆنی نۆرمال بەکار دەهێنن و زۆربەی شوێنە خزمەتگوزاریییەکانی وەک نەخۆشخانە و پۆلیسی فریاکەوتن و شوێنە گشتییەکان و كۆمپانیاكانیش هێڵی نۆرماڵ بەکاردەهێنن.