له باره‌ى ئامارى زيانه گيانى و مادديه‌كانه‌وه هه‌سه‌ده راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌ندى راگه‌ياندنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ئامارى شه‌هيد و بريندارانى عه‌فرين و ژماره‌ى پێكدادان و زيانه‌كانى سوپاى توركياى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "سوپاى توركيا و ميليشياكانى سه‌ر به قاعيده‌ى هاوپه‌يمانى، به به‌كارهێنانى هه‌موو پێشكه‌وتنێكى سه‌ربازى و تۆپباران و بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانييه‌وه شكستيان هێناوه له به‌رده‌م به‌رگرى هێزه‌كانمان".
هه‌روه‌ها هاتووه: "سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و شكسته‌يان په‌نايان بردووه‌ته به‌ر ئه‌نجامدانى هه‌موو كرده‌وه‌يه‌كى هۆڤيانه له ئامانجگرتنى مه‌ده‌نييه‌كان و منداڵ و ژنه‌وه تا به ئامانجگرتنى شوێنه‌واره‌كان له‌وانه‌ش شوێنه‌وارى عه‌ين داره و زيان پێگه‌ياندنى، به ئامانجى ناچاركردنى گه‌له‌كه‌مان بۆ كۆچكردن و گۆڕينى ديموگرافياى ناوچه‌كه".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌سه‌ده ئامارى زيان و كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا واته له 26ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 تا 1ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018 راگه‌ياند، كه به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌يه:
*سوپاى توركيا 1893 گوله تۆپى قورسى ئاراسته‌ى هه‌موو ناوچه‌كانى عه‌فرين كردووه.
*فڕۆكه‌كانى توركيا 460 غاره‌يان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانى دانيشتوان و گوند و ئاواييه‌كان و به‌ره‌كانى شه‌ڕ.
*هێليكۆپته‌رى كوبرا 15 جار هێرشى ئاسمانيان بۆ سه‌ر به‌ره‌كانى شه‌ڕ و گوند و ئاواييه‌كان ئه‌نجامداوه.
*فڕۆكه‌كانى چاودێرى بێ وچان له ئاسمانى عه‌فرين سووڕاونه‌ته‌وه.
*سوپاى توركيا و رێكخراوى قاعيده، چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى وه‌ك بۆمبى هێشوويى و ناپاڵمى به‌كارهێناوه و مزگه‌وت و قوتابخانه‌كانيش له هۆڤيه‌تى سوپاى توركيا و رێكخراوى قاعيده ده‌ربازيان نه‌بووه.
*هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات 250 جار راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووى هێرشى سوپاى توركيا و رێكخراوى قاعيده بوونه‌ته‌وه.
*له كوژرانى 473 سه‌ربازى سوپا و چه‌كدارى هاوپه‌يمانى سوپا له رێكخراوى تيرۆريستى قاعيده دڵنيابووينه‌ته‌وه.
*دڵنيابووينه‌ته‌وه له‌وه‌ى ته‌رمى 32 سه‌رباز و چه‌كدارى قاعيده له مه‌يدانى شه‌ڕدا به‌جێماوون و هێشتا دوژمن نه‌يتوانيوه ته‌رمه‌كان به‌رێته‌وه.
*فڕۆكه‌يه‌كى جۆرى دروون و 25 زرێپۆشى سوپا به ته‌واوى له‌ناو براون و تانكێك و ئۆتۆمبێلێكى گوله‌نه‌بڕى تايبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازان تێكشكێنراون.
*11 زرێپۆش و تانك و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى راسته‌وخۆ زيانيان پێگه‌يه‌ندراوه.
*هێزه‌كانمان ده‌ستيان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى گوله‌نه‌بڕى جۆرى دووپشك و ئۆتۆمبێلێكى تايبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازدا گرتووه.
*هێزه‌كانمان 72 جار پێكدادانيان له‌گه‌ڵ دوژمن هه‌بووه بێ ئه‌وه‌ى راده‌ى زيانه‌كانى دوژمن بزانرێت.
*له كۆى ئه‌و پێكدادان و به‌رگريانه‌دا 34 جه‌نگاوه‌رى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات شه‌هيد بوونه.
* له سه‌رجه‌م هێرشه‌كانى سوپاى توركيادا 30 هاووڵاتى مه‌ده‌نى كه له ناوياندا منداڵ و ژن هه‌ن شه‌هيد بوونه و ده‌يان هاووڵاتيش بريندار بوون.
*شه‌ڕڤانێكمان به ديلى كه‌وتووه‌ته ده‌ست دوژمن و له گونده‌كانى سنووريش، سوپاى توركيا و قاعيده 6 هاووڵاتيان رفاندووه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.