كه‌س و كاری شه‌هیدانی 1ی شوبات داوای یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
كه‌س و كاری شه‌هیدانی یه‌كی شوبات داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن، یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن، بۆئه‌وه‌ی خوێنی كه‌س و كاریان به فیرۆ نه‌چێت، ساڵانه له رۆژی یه‌كی شوبات سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و دام و ده‌زگا حكومییه‌كان و نوینه‌رایه‌تی و كونسوڵی وڵاتان تاجه گوڵینه‌ی ڕیزلێنان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له شاری هه‌ولێر داده‌نێن، كه له‌م رۆژه‌دا تیرۆرستان هه‌ردوو باره‌گای پارتی و یه‌كیتییان كرده ئامانج و چه‌ندین كه‌س شه‌هید و برینداربوون.
سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش، كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌شی بوونه‌ته قوربانی هێرشه‌كانی یه‌كی شوبات، به‌م بۆنه‌یه‌وه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، قه‌رزی كه‌س و كاری شه‌هیدانی ئه‌و كاره‌ساته ئه‌وه‌نده قورسه له‌سه‌ر شانی حزبه‌كان، به‌هیچ شتێك قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه.
به‌ر له14 ساڵ، له یه‌كی شوبات ساڵی 2004، كه رۆژی جه‌ژنی قوربان بوو، هه‌ردوو باره‌گای یه‌كێتی و پارتی له دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا له هه‌ولێر، له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا خه‌ڵتانی خوێنكران، به‌و هۆیه‌شه‌وه 101 كه‌سی ئه‌و دوو حزبه بوونه قوربانی و، تائێستاش له هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا یادی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كرێته‌وه.