به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان زنجیره‌یه‌ك بڕیاری راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی به‌بیانووی كێشه‌ی دارایی له خولی نایابی كوردستان كشانه‌وه، به فه‌رمی سیروانی نوێ بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3 شووباتی 2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی بڕیاریدا به فه‌رمی یانه‌ی سیروانی نوێ بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زێنێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا خولی نایابی كوردستان 6 رۆژ جارێك به‌ڕێوه بچێت، به‌مه‌ش یاری گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 9 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌نیا یه‌ك یانه بۆ خولی پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت.