به به‌ڵگه، یاریگه‌ی ئیسپانیۆل هه‌میشه بۆ ڤاڵڤێردی بۆته دۆزه‌خ
بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه بۆ ئه‌نجامدانی دێربی كه‌ته‌لۆنیا رووده‌كاته یاریگه‌ی ئیسپانیۆل، ڤاڵڤێردی هه‌ركاتێك رووده‌كاته ئه‌م یاریگه‌یه ئه‌نجامێكی ڕه‌ش و خراپ تۆمار ده‌كات.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3 شووباتی 2018، به راپۆرته هه‌واڵێك هانده‌رانی بارسا دڵته‌نگ كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ڤالڤێردی هەر کاتێک له لالیگا بۆته میوانی ئیسپانیۆل ئەنجامێكی خراپی هاتۆته ڕێ، تاکو ئێستا لە ٧ یاریدا نەیتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک بەرامبەر ئیسپانیۆلی میوانداری بەدەست بهێنێت و پێنج دۆڕان و دوو بەرامبەربوونی لەو گەشتانە تۆمارکردووە، کە بۆ یاریگەی ئیسپانیۆل ئەنجامی داون.
ئه‌نجامه‌كانی ڤاڵڤێردی له لالیگا كاتێك له یاریگه‌ی ئیسپانیۆل یاری ئه‌نجام داوه
وه‌رزی 2003 ـ 2004 (ئیسپانۆل 2 ـ 1 ئاتڵێتیك بلباو)
وه‌رزی 2004 ـ 2005 (ئیسپانۆل 2 ـ 0 ئاتڵێتیك بلباو)
وه‌رزی 2012 ـ 2013 (ئیسپانۆل 3 ـ 3 ڤالێنسیا)
وه‌رزی 2013 ـ 2014 (ئیسپانۆل 3 ـ 2 ئاتڵێتیك بلباو)
وه‌رزی 2014 ـ 2015 (ئیسپانۆل 1 ـ 0 ئاتڵێتیك بلباو)
وه‌رزی 2015 ـ 2016 (ئیسپانۆل 2 ـ 1 ئاتڵێتیك بلباو)
وه‌رزی 2016 ـ 2017 (ئیسپانۆل 0 ـ 0 ئاتڵێتیك بلباو)
بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی ٥٧ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و تاکو ئێستا تووشی هیچ شکستێک نەبووە لە خولەکە، ئیسپانیۆلیش لە پلەی پازدەم خاوەنی ٢٤ خاڵە و لەم وەرزە تاکە یانەیە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە بارسێلۆنای بردبێتەوە.