لێژنه‌ی وردبینی له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راپۆرتی خۆیان راده‌ستی عه‌بادی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەرعەبادی بەڵێنی خەرجکردنی دوو مووچەی بەدوای یەک بەفەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان داوە، ئەمەش لەدانیشتنی لەگەڵ پەرلەمانتارە کوردەکان. لەنوێترین پێشھاتدا بڕیارە ئەو لێژنەی کە حکومەتی عێراق درووستی کردووە بۆ وردبینی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، لەناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە ڕاپۆرتی خۆیان ڕادەستی سەرۆک وەزیران بکەن و دوا بڕیاریش لەبارەی خەرجکردنی مووچە دەکەوێتە لای عەبادیەوە.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق كه له‌چوارچێوه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كاندا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆبووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: کورد لەگەڵ عەبادی گەیشتوونه‌ته ڕێگە چارەیەک بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌یشتن به رێگه چاره بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن عه‌بادی و حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه، نه‌بووه‌ته جێگای متمانه‌ی ته‌واوی په‌رله‌مانتاران، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی داوه، به‌ڵام به‌شێك له په‌رله‌مانتاران باوه‌ڕ به‌و به‌ڵێنه ناكه‌ن. محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیش له په‌رله‌مانی عێراق، یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه باوه‌ڕ به‌و به‌ڵێنه‌ی عه‌بادی ناكات.
هه‌رچه‌نده لایه‌نه كوردییه‌كان له هه‌رێم خاڵی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردوو بابه‌تی مووچه و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق وایكردووه، سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێستی له‌به‌غدا نیشان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر عه‌بادی درووست بكه‌ن، مافی كورد له بودجه و موچه ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام تائێستا ئه‌و فشارانه هیچ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه رێگه نه‌دراوه نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه ته‌واو بێت و، تائێستا ئه‌و پرۆژه یاسایه تێنه‌په‌ڕێندراوه.