خێزانی بارین كۆبانێ چاوەڕێی تەرمی شێوێندراوی كچەكەیانن
K24 - عەفرین
بارین كۆبانی، ئەو شەڕڤانەی كە دوای ئەوەی لە شەڕی عەفرین گیانی لەدەستدا لەلایەن چەكدارانی گرووپی میلیشیای سوپای ئازادی سووریای سەر بە توركیا، تەرمی شێوێندرا و سوكایهتیش به تهرمهكهی كرا، ئێستا تهرمی بارین له دهستی چەكدارانی ئهو گرووپه دایە و دایك و برای بارین لەوبارەوە بۆ كوردستان24 دەدوێن.
ھەموو ئەوانەی لە رێورەسمی بەخاكسپاردنی تەرمەكان ئامادەن خەفەتبارن بۆ لە دەستدانی كەسوكار و وێران بوونی عەفرین بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانی توركیاوە، بەڵام خێزانی بارین كۆبانێ لە ھەموویان زیاتر پەرۆشن چونكە تا ئێستا تەرمی كچەكەیان نەھاتووەتەوە و لەلایەن گرووپی سوپای ئازادی سەر بە توركیا وێنەكانی بە شێوێندراوی بڵاودەكرێنەوە.
ئەحمەد عومەر، برای بارین كۆبانێ، بە كوردستان24 گوت: "دوژمنان دەیانەوێت بە شێواندنی تەرمی كەسوكارمان ئێرادەمان بشكێنێ، ئەوەی كە نەیانتوانیووە لە شەڕدا بیكەن تۆڵە لە تەرمەكان دەكەنەوە، چۆن منداڵەكانمان دەكوژن بەھەمانشێوە تەرمەكانمان دەشێوێنن.
دایكی بارین كۆبانێ، لەنێو مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شەڕڤان و ھاووڵاتیانی عەفرین وەستاوە، بەڵام تەرمی كچەكەی ئەوی تێدا نییە و بە دڵی خەمبار و چاوی پڕ فرمێسكی بۆ كوردستان24 دواو و گوتی: "بارینێ من بە تەنیا ماوەتەوە، نازانین توركیا چی لە ئێمە دەوێت".