حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌یه‌كی كوردستان ئۆپراسیۆن ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بو حیسام سه‌هلانی، به‌رپرسی میحوه‌ری باكووری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه: "له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی خورماتوو، پاشماوه‌كانی داعش بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌مزووانه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی دژی ئه‌و گرووپانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئارامی بۆ ناوچه‌كه ده‌گێڕینه‌وه".
سه‌هلانی له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: "پاشماوه‌كانی داعش بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه، ئۆپراسیۆنه‌كه گرنگه و دژی داعش و جوداخوازه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و ده‌بێت ناوچه‌كه‌یان لێ پاكبكرێته‌وه".
به‌رپرسه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه به شێوازی ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "فه‌رمان ده‌رچووه له پێنج میحوه‌ره‌وه بچینه ناوچه‌كه و بیپارێزین و كۆتایی به‌و گرووپانه بهێنین، به‌و رێگه‌یه‌ش خورماتوو له بۆردوومان و هاوه‌نباران دووربخه‌ینه‌وه و كێشه‌ی رێگریكردن له هاووڵاتیانیش كۆتایی پێبهێنین، چونكه ئه‌و چه‌كدارانه زۆربه‌ی كات رێگه‌ی نێوان قه‌زای خورماتوو و داقووق ده‌گرن و دایده‌خه‌ن".
حه‌شدی شه‌عبی و ھێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، به‌هۆی رێككه‌وتنی سه‌ركرده‌كانیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی، توانیان بگه‌ڕێنه‌وه پارێزگای كه‌ركووك و قه‌زای دووزخورماتوو، به‌ڵام له‌وكاته‌وه تا ئێستا ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه خراپه و حه‌شدی شه‌عبیش خۆی بووه‌ته هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و توندوتیژی به‌تایبه‌تی له خورماتوو.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا گرت، ده‌ستیانكرد به سووتاندن و تاڵانكردنی ماڵی كورده‌كان و چه‌ندین كه‌سیان كوشت و ته‌واوی كورده‌كانی شارۆچكه‌كه‌یشیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كرد، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئارامی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه‌و له هه‌رد و ده‌شت و دۆڵ و چیاكانی ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه‌وه به‌رده‌وام شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌بووه. حكومه‌تی عێراقیش ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه به پاشماوه‌ی داعش و جوداخوازه‌كان ناوده‌بات.