لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی خورماتوو دیاردەكرێت

پەرلەمانی عێراق لە پێشێلکارییەکانی خورماتوو دەکۆڵێتەوە
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24 راگەیاند: "سبەی پەرلەمانی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی خورماتوو دەدات".

گوتیشی: "ئەو لیژنەیە گرنگە بۆ ئەوەی ئەو رووداو و پێشێلکارییانە دیاری بکات، کە لە خورماتوو روویانداوە، ھەروەھا ئەو کەسانەش دەستنیشان بکات، کە لەو رووداوانە بەرپرسیارن".