ئانچیلۆتی ناوی ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه له ئاستی مێسی و كریستیانۆ دایه
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی له دیمانه‌یه‌كدا هاری كه‌ین به هاوتای مێسی و كریستیانۆ وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: پێموا نییه یانه‌ی ریال مه‌درید له قه‌یراندا بێت.
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی، میلان، چێڵسی و ریال مه‌درید له دێمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی CalcioMercatoـی ئیتاڵیا ده‌ڵێت: هاری كه‌ین له لیستی باشترین هێرشبه‌رانی جیهانه و هاوتای كریستیانۆ، مێسی و نێیمار و سوارێز و لیڤاندۆڤسكییه.
هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، تاكه یاریزانه كه توانیویه‌تی 37 گۆڵ له پرێمه‌رلیگ له ماوه‌ی ساڵێكدا تۆمار بكات، له‌وه‌ته‌ی روویكردۆته تۆتێنهام به‌شداری 196 یاری كردووه و 129 گۆڵ و 20 ئاسیستی هه‌یه.
له به‌رسیڤێكدا، ئانچیلۆتی ده‌شڵێت: مانچێسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه زۆر ترسناكه و له مان یونایتد به‌هێزتره، بڕواناكه‌م یانه‌ی ریال مه‌دریدیش له قه‌یراندا بێت.
له باره‌ی یاری یوڤێنتۆس و تۆتێنهام له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ كه بڕیاره له 13ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت، ئانچیلۆتی ده‌ڵێت: یانه‌ی یوڤێنتۆس له دووساڵی رابردوو له چامپیۆنزلیگ هه‌وڵی گه‌وره‌ی بۆ فایناڵی چامپیۆنزلیگ هاویشت، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه بۆ یوڤێ زه‌حمه‌ته.
ئانچیلۆتی گوتیشی: یانه‌ی یوڤێنتۆس له نێو یاریگه‌ی خۆی زۆر باشه، له ڕووی به‌رگرییه‌وه زۆر رێكخراون، به‌ڵام كاتێك رووبه‌ڕووی تۆتێنهام ده‌بنه‌وه هیچ شتێك بۆ ئه‌وان گره‌نتی نییه.