ئارێز عەبدوڵڵا: ئەگەر بەغدا وەڵامی داواکانمان نەداتەوە بایکۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق دەكەین

"كێشەیەكی دیكە لە بەغدا سەرھەڵدەدات"
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغدا وەڵامی داواكارییە دەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان نەداتەوە، ئەوا فراكسیۆنە كوردستانییەكان، بایكۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق دەكەن.

ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24 راگەیاند: "ئەگەر حکومەتی بەغدا وەڵامی داواکارییە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان نەداتەوە، ئەوا فراکسیۆنە کوردستانییەکان ناچاردەبین بایکۆتی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بکەین".

 ئاماژەی بەوەشدا: "گوێنەدان بە داواکانی کورد لەلایەن بەغداوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی دیکە".