ئیسپانیا هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی له مۆندیالی 2018 له‌سه‌ره
به‌رپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و حكومه‌تی ئیسپانیا له كاتێكدا كۆبوونه‌وه مه‌ترسی دوورخرانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له مۆندیالی رووسیا له‌سه‌ره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5 شووباتی 2018، شاندێكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئیسپانیا كۆبوونه‌وه و مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌تی ئیسپانیا له كاره‌كانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، كه ئه‌م ده‌ستێوه‌رادنه‌ی حكومه‌ت هه‌ڕه‌شه له ئیسپانیا ده‌كات له مۆندیالی 2018 دووربخرێنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا فاتیمه سه‌موری ئه‌مینداری گشتی فیفا و خوان لویز لاریای سه‌رۆكی فێدراسیۆنی ئیسپانیا و ئینیگۆ مێندێزی وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌رزشی ئیسپانیا ئاماده‌بوون.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌كه‌یه‌دا هۆشداری درایه ئیسپانیا و فیفا نارازیه له ده‌ستێوه‌ردانی به‌رپرسانی سیاسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فێدراسیۆنی ئیسپانیا.
مۆندیالی 2018ـی رووسیا له 14/6ـی ئه‌مساڵ به یاری نێوان رووسیا و سعوودیه ده‌ستپێده‌كات، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م شانبه‌شانی مه‌غریب، ئێران و پورتوگال یاری ده‌كات.