به فه‌رمی، راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ده‌ستنیشان كرا
لویجی دی بیاجیۆ به شێوه‌یه‌كی كاتی به راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا ده‌ستنیشانكرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5 شووباتی 2018ة له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی فێدراسیۆنه‌كه له باره‌گای سه‌ره‌كی له رۆما بڕیاردرا پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئازۆری به لویجی دێ بیاجیۆ بسپێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی له دوو یاری نێوده‌وڵه‌تی له مانگی مارس سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بكات.
ئازۆری له‌وه‌ته‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی جیان پیێرۆ ڤینتۆرا و بێهیوا بوون له گه‌یشتن به مۆندیالی رووسیا بێ راهێنه‌ره.
دی بیاجیۆی 46 ساڵ و ناوه‌ڕاستكاری پێشووتری رۆما كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای خوار 21 ساڵانه له دوو یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ئارجێنتین و ئینگڵاند راهێنه‌رایه‌تی ئیتاڵیا ده‌كات.