"شەوی رابردوو 20 بومەلەرزە لە ھەرێمی كوردستان روویداوە"

پلەكانیان لە نێوان 2.5 بۆ 3.1 رێختەربووە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، شەوی رابردوو 20 بومەلەرزە لە ھەرێمی كوردستان روویداوە.

كەشناسی ھەرێمی كوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە: "شەوی رابردوو لە كاتژمێر 12 شەو تا 3 بەیانی 20 بومەلەرزە لە وێستگەی چیای ئەزمەڕ تۆماركراوە، كە پلەكانیان لە نێوان 2.5 بۆ 3.1 رێختەربووە.