راگرتنی کاری کۆڵبەری سێ هەزار کەس بێکار دەكات
K24 - چۆمان
نزیكەی چوارمانگه ئێران سنووره‌كانی به‌ڕووی كاری كۆڵبه‌ری رێگه‌پێدراو داخستوون، به‌وهۆیه‌شەوە نزیكەی سێ هه‌زار كه‌س له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێكار ماونه‌ته‌وە، به‌شێك له‌و كاسبكارانه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خێزانه‌كانیان، وێڕای مه‌ترسی زۆر بۆ سه‌ر ژیانیان، روویان له‌كاری قاچاخچیه‌تی كردووه.
یەكێك لە قاچاخچییەكان لەسەر سنوورەكانی نێوان باشوور و رۆژھەڵاتی كوردستان بۆ كوردستان24 دواو گوتی: "دوای ئەوەی بڕیاری داخستنی مەرزی كۆڵبەری درا، ناچاربووین دەست بە كاری قاچاخ بكەین، كاری ئێستامان رێگاكەی مەترسیدار و سەختە، لەم شەوانە بەھۆی بەفر و سەرما چەند كەسێك باری تەندروستیان تێكچوو، وەك خۆم ئەگەر ھیچ كارێكم ھەبووایە نەدەھاتمە ئێرەو ئەو كارەم نەدەكرد".
له15/10/2017، ئێران بڕیاریدا به قه‌ده‌خه‌كردنی كاری كۆڵبه‌ری رێگه‌پێدراو كه سه‌رچاوه‌یه‌ی سه‌ره‌كی ژیانی رۆژانه‌ی هه‌زاران هاووڵاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد هاووڵاتیانی كورد به‌تایبه‌ت دانیشتووانی ناوچه سنورییه‌كان به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی مه‌ترسیه‌كان روو له‌كاری قاچاخچیه‌تی بكه‌ن.
یەكێكی دیكە لە قاچاخچییەكان دەڵێت: "ئەو رێگایەی ئێستا پێیدا دەڕۆین، دووری نزیكەی 9 كاتژمێر دەبێت، لەگەڵ ئەوەش بەھۆی مەترسیداری رێگەكە نازانین بە سەلامەتی دەگەینەوە ماڵ یان نا".
به‌گوێره‌ی دواین ئامار له‌ساڵی رابردوو 60 كۆڵبه‌ری كورد لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به ده‌ستڕێژی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه، به ته‌نها له‌مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا 6 كۆڵبه‌ری كورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێران كوژراون و 18 دیكه‌ش برینداربوونه.